حکومەتى هەرێم پێداچوونەوە بە پلەبەرزکردنەوە و خزمەتی فەرمانبەران دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، لە رێگەى لیژنەیەکى تایەبت پێداچوونەوە بە ڕاگرتنى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران و هەژمارکردنى خزمەتیان دەکرێ.

ئەمڕۆ شەممە (چوارى/شوبات/2023) حکومەتى هەرێمى کورستان بڵاویکردەوە، "لەسەر داوای سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، لیژنەیەک بۆ دەستنیشانکردنی گرفتەکانی جێبەجێکردنی ڕێنمایی دارایی ژمارە 12ـی تایبەت بە پێداچوونەوەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و هەژمارکردنى خزمەتیان لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازی پێک هێنرا."

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێم، "لیژنەکە لە یەکەم هەنگاوی، تیمەکانی دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاکی و لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ پرسى میلاکات ڕاسپارد بە مەبەستی پێداچوونەوە و وردبینی بە دۆسیەى فەرمانبەران."

ئاماژە بەوەش دەکات، "لە کۆی 32 دامەزراوەى هەر سێ دەسەڵاتی «دادوەرى و یاسادانان و جێبەجێکردن»، پێداچوونەوە بە 365 هەزار و 452 دۆسیە کرا کە ٧ هەزار و 296 دۆسیە پلەى زیادەیان بۆ بەسترا بوو و 15 هەزار و 614 دۆسیەشیان زیادە مووچەیان هەبوو، کە کۆى جیاوازى مووچەکەیان دەکاتە ملیارێک و 360 ملیۆن و 808 هەزار دینار."

هاوکات لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکە ئاشکراى دەکات، "هەر لەم چوارچێوەیەدا و بۆ یەکخستنەوەی دۆسیەی کەسیی ئەفسەر، پلەدار و پێشمەرگە، تا ئێستا لەکۆى 60 هەزار و 16 دۆسیە، 41 هەزار و 982 دۆسیە، بۆ پێداچوونەوە ئامادە کراون و بڕیار وایە بە زوویی دۆسیە نایاساییەکانیان لە ڕووی پلەبەرزکردنەوە و زیادە مووچە، دەستنیشان بکرێن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین