لاڤرۆڤ سه‌ردانى عێراق ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌، رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا سه‌ردانى عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ چوارى شوباتى 2023 سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌، رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانێكى بۆ ناوچه‌كه‌ سه‌ردانى به‌غدایش ده‌كات. رووسیا به‌ فه‌رمى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، جگه‌له‌ عێراق سێرگى لاڤرۆڤ سه‌ردانى سوودان و مۆریتانیا و مالى ده‌كات. 

سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى به‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق باس له‌ دۆسیه‌ى وزه‌ و كاركردنى كۆمپانیا رووسییه‌كان و ته‌نانه‌ت دۆسیه‌ى پێدانى چه‌كیش به‌ عێراق بكات.

پێشتر چه‌ندان جار به‌رپرسانى عێراق نیازى كڕینى چه‌كى رووسیان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى عێراق رێككه‌وتنى ستراتیژى له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هه‌یه‌، ئه‌وا سڵ له‌و هه‌نگاوه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین