بایدن هاوكارى كامیان ده‌كات... عێراق یان ئوردن؟
نوچه‌نێت
دوێنێ هه‌ینى سێى شوباتى 2023 جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا به ئاماده‌بوونى شا عه‌بدوڵاى دووه‌م په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانى ئه‌نجام دا. به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوى فه‌رمى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، بایدن و سوودانى و شا عه‌بدوڵا باسى چه‌ندان ته‌وه‌رى ئابوورى و سیاسی‌یان كردووه.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى "ئه‌لمۆنتیۆر"ى ئه‌مریكى باسى له‌وه كردووه، دواى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى بایدن و سوودانى كۆمه‌ڵێك رێكاریى نوێ گیراونه‌ته‌به‌ر، ئامانج لێيان چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق له رێگه‌ى گێڕانه‌وه‌ى بۆ ناو ته‌واوكارى ئابوورى عه‌ره‌بى و ئوردنیش ده‌روازه‌كه ده‌بێت. له راپۆرته‌كه‌ى ئه‌لمۆنیتۆر هاتووه، "كۆششه‌كانى ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌یه له رووى ئابوورییه‌وه عێراق به وڵاتانى عه‌ره‌بى، له نێویاندا ئوردن ببه‌سترێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى پشتبه‌ستنى عێراق به ئێران كه‌مبكرێته‌وه و به تایبه‌تى له بوارى وزه‌دا" هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، "به‌ستنه‌وه‌ى تۆڕى عێراق و ئوردن كه له ئۆكتۆبه‌رى رابردوو جێبه‌جێكرا، یه‌كێك له ته‌وەره‌كانى كۆشكى سپى بووه".
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ لێدوانى به‌رپرسانى ئوردن كراوه، كه باسیان له‌وه كردووه له ماوه‌ى رابردوودا په‌یوه‌ندى نێوان ئوردن و عێراق گه‌شه‌یه‌كى زۆریان به‌خۆیانه‌وه بینیوه و كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ربه‌سته‌كان نه‌هێڵدرێن و ته‌واوكارى ئابوورى له‌نێوان عێراق و ئوردن بێته‌دى.
بایدن ده‌یه‌وێ له رێگه‌ى عێراقه‌وه ئابوورى ئوردن رزگار بكات
له كاتێكدا هه‌ندێك له چاودێرانى سیاسى جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، مه‌به‌ستى بایدن له‌و پلانه ئه‌وه‌یه رێگه‌نه‌دات چیتر عێراق به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا پشت به ئێران ببه‌ستێ، كه‌چى له‌به‌رانبه‌ردا بۆچوونى تر هه‌یه و ده‌ڵێ، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى جۆ بایدن هاوكاریكردنى ئوردنه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تى، "بایدن ئوردن به‌سه‌ر عێراق ده‌سه‌پێنێ". هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه هاتووه، "واشنتن كۆشش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى ئوردن بكات و توندى ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه كه‌م بكاته‌وه كه ئوردن تێیدا ده‌ژیت، جا له رێگه‌ى هاوكارییه راسته‌وخۆكانى بێت، یانیش هاندانى هاوپه‌یمانه‌كانى بێت له ناوچه‌کە بۆ هاوكارییكردنى، وه‌ك عێراق"
راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ بارودۆخى خراپى ئابوورى ئوردن ده‌كات، ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌مساڵ رێژه‌ى هه‌ژاریى بۆ سه‌رووى 24% زیادبووه، بۆیه عێراق وه‌ك دوایین ده‌رفه‌ت ده‌بێت له به‌رده‌م ئوردن تا هاوكارى بكات، به تایبه‌تى له دابینكردنى سووته‌مه‌نى، چونكه له ماوه‌ى رابردوودا هه‌ر به‌هۆى گرانبوونى سووته‌مه‌نى خۆپیشاندان له ئوردن به‌ڕێوه‌چوو. جیا له‌مه‌یش باسی له‌وه كردووه حكومه‌تى ئوردنى له دابینكردنى خه‌رجییه‌كانى به شێویه‌كى سه‌ره‌كى پشت به هاوكارییه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌به‌ستێ، به تایبه‌تى ئه‌و هاوكارییانه‌ى كه له ئه‌مریكا وه‌ریده‌گرێت. جگه له‌مه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى تر‌ى ئابوورى و دارایى نییه.
عێراق به چه‌ند شێوه‌یه‌كى جیاواز پێشتر هاوكارى ئوردنى كردووه، له‌وانه بڕێك له نه‌وتى كه‌ركووكى به نرخى هه‌رزانتر پێده‌دات و له ماوه‌ى رابردوویشدا به‌رپرسانى عێراق ئاشكرایان كرد، ده‌ست به پڕۆژه‌ى راكێشانى بۆرى نه‌وت به‌سڕه- عه‌قه‌به ده‌كرێت كه پێشتر له 2013 رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه، ئوردن چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یه قازانجێكى زۆرى ئابوورى له‌و پڕۆژه‌یه بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment