بەپێی بەڵگەنامەیەک: ئەشرەف غەنی ئەفغانستان بە 110 ملیۆن دۆلار تەسلیمی تاڵیبان دەکات
نوچەنێت
دوای نزیکەی ١٦ مانگ لە رووخانی حکومەتی ئەشرەف غەنی، سەرۆکی هەڵاتووی ئەفغانستان، میدیایەکی ئیتاڵی بەڵگەنامەیەکی ئاشکرا کرد و رایدەگەیەنێت، کە بەرتیلێکی ١١٠ ملیۆن دۆلاری لە قەتەر وەرگرتووە بۆ ئەوەی شەڕی تاڵیبان نەکات.
کەناڵی هەواڵی ئیتاڵی "TG1" رۆژی چوارشەممە ١ی فێبریوەری بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێکی لێکۆڵینەوە، بەڵگەنامەیەکی ئاشکرا کرد کە لەسەر بنەمای ئەو بەڵگەنامەیە ئەشرەف غەنی، سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان، لە بەرامبەر وەرگرتنی زیاتر لە ١١٠ ملیۆن دۆلار بەرتیل لە قەتەرەوە رۆیشت وڵاتەکەی بەبێ شەڕ تەسلیمی گروپی تاڵیبان بوو.
بەپێی یەکێک لەو بەڵگەنامانەی، کە کەناڵی هەواڵی "TG1" بڵاویکردۆتەوە، ئەجمال ئەحمەدی، نوێنەری تایبەتی ئەشرەف غەنی و سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەفغانستان لەو کاتەدا، بە روونی باسی چەکێکی بەبڕی ١١٠ ملیۆن و ٤٧٨ هەزار دۆلاری کردووە.
ئەجمال ئەحمەدی، لە بەڵگەنامە بڵاوکراوەکەدا دانی بەوەدا ناوە، کە لە ٧ی جوونی ٢٠٢١، لە باڵیۆزخانەی قەتەر لە کابول ئەم چێکەی وەرگرتووە. چەکی ١١٠ ملیۆن و ٤٧٨ هەزار دۆلار، کە بە "دیاری" ناودەبرێت، لەلایەن موتڵەق مەجید ئەلقەحتانی، نوێنەری تایبەتی قەتەر بۆ کاروباری ئەفغانستان واژۆی لەسەر کراوە.
هەرچەندە پرسی بەرتیلدان لەو بەڵگەنامەیەی کەناڵی هەواڵی "TG1" بڵاویکردۆتەوە باس نەکراوە، بەڵام ئەشرەف غەنی دوای پێنج هەفتە لە وەرگرتنی ئەم "دیارییە" کە بڕی ١١٠ ملیۆن و ٤٧٨ هەزار دۆلارە، لە کابول هەڵهات و ئەفغانستانی تەسلیم بە گروپی تاڵیبان کرد و بە شێوەیەکی پاسیڤ سەیری رووخانی حکومەتەکەی دەکرد.
هەرچەندە ئەشرەف غەنی چەندین جار جەختی لەوە کردبووەوە کە بە هەر نرخێک بێت ئەفغانستان تەسلیمی تاڵیبان ناکات، بەڵام دواجار لە کابول هەڵهات. دوای چەند هەفتەیەک لە رووخانی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان و دامەزراندنەوەی تاڵیبان، گوتی هۆکاری هەڵهاتنی "رێگریکردنە لە خوێنڕشتن".
هەواڵی دیاری بەخشینی قەتەر بە بڕی ١١٠ ملیۆن و ٤٧٨ هەزار دۆلار بۆ ئەشرەف غەنی لە کاتێکدا بڵاودەبێتەوە، کە خەڵکی ئەفغانستان دوای هەڵهاتنەکەی رووبەڕووی قەیرانێکی مرۆیی و ئابووری بێوێنە بوونەتەوە. بەپێی دوایین ئاماری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، لەوانەش یونیسێف، زیاتر لە ١٠ ملیۆن منداڵ لەم وڵاتە بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن و پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە.
سەرچاوە: رادیۆ فەرەنسا
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment