پارتى و بزووتنەوەى گۆڕان کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پارتى دیموکراتى کوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان کۆبوونەوە. وتەبێژى بزووتنەوەى گۆڕان دەڵێت، "پێویستە ئاستەنگەکانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لاببرێن."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (دووى/شوبات/2023) شاندێکى پارتى دیموکراتى کوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان لە سلێمانى کۆبوونەوە.

دواى کۆبوونەوەەکە دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چەند پرسێکى سیاسی و یاسایی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کرا، هەروەها دۆسیەى هەڵبژاردن، دارایی، کاروباری حکومەت و مەلەفی بەغدا و ئاستەنگەکانی لەبەردەم دامەزراوەکانی حوکمڕانی" کراوە.

پەیوەست بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دلێر عەبدولخالق گوتیشى، "دەبێ ئاستەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لاببرێن، بۆ ئەوەش پێویستە ئەو یاسایانەی رەهەندی یاسایی و نیشتمانی و سیاسییان هەیە بە دانوستان و سازان بێت لەنێوان هەموو لایەنەکان".

پشتیوان سادق ئەندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەى بەوەکرد، "ئەگەر هەڵبژاردنى پەرلەمان نەکرێت تەواوی ئەزموونی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە، بۆیە پارتی ئامادەیە بۆ هەموو ئاسانکارییەک بۆ ئەوەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتوو لە مانگی 10ی ئەمساڵدا تێنەپەڕێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین