سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان: بڕيارەكەى دادگەى فيدراڵى كارى پێكەوەيى دەخاتە بەردەم مەترسى کوردستانی

نوچەنێت

رێواس فايەق، سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان سەبارەت بە بڕيارەكەى دادگەى فيدراڵى رايگەياند، "ئاییندەی کاری پێکەوەیی و متمانە بەیەکترکردن ئەخاتە بەردەم مەترسی و گومان."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (26/ كانوونى دووەم 2023) سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان رايگەياند، "بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی جگە لەوەی زیانی ڕاستەوخۆی لەسەر شایستەییەکانی مووچەخۆران و خزمەتگوزارییە گشتییەکان هەیە."
رێواس فايەق لە بەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "هاوکات زەمینەی لێکگەیشتن و ڕێکەوتن لە نێوان هەرێم و بەغداد دەشێوێنێت و ئاییندەی کاری پێکەوەیی و متمانە بەیەکترکردن ئەخاتە بەردەم مەترسی و گومان."
پێشتر محەمەد شەياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق بڕيارى دابوو، (400) مليار دۆلار بۆ هەرێمى كوردستان رەوانە بكات، بەڵام ئەم بڕيارە لە لايەن تەيف سامى وەزيرى دارايى عێراق رەتكرايەوە ئامادە نەبوو هيچ بڕە پارەيەك بۆ هەرێم بنێرێت.
دوێنێ دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق تاوتوێى سکاڵایەکى مستەفا سەنەد، پەرلەمانتارى عێراق و پارێزگارى واست كرد، كە دژى چەند بڕیارێکى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بۆ ناردنى ئەو پارە بۆ هەرێمی کوردستان، پێشكەشى دادگەكەى كردبوو. 
بەگوێرەى بڕيارەكەى دادگەى دادگە ئەو بڕيارانەى ئەنجوومەنى وەزيران پێچەوانەى ياساى بودجەى ساڵى (2021) و ياساى دارايى ساڵى (2019) بۆ ناردنى پارە بۆ هەرێمى كوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین