دادگاى فیدڕاڵى بڕیارى دا هیچ پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان نه‌نێردرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دادگاى فیدڕاڵى عێراق بڕیارى دا هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ى حكومه‌تى عێراق هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه‌، بۆ ناردنى پاره‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان دراون.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25/ كانوونى دووه‌م/ 2023 دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق بڕیارى دا، سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه‌ كه‌ بۆ ناردنى پاره‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان دراون. دادگاى باڵاى فیدڕاڵى ئه‌و بڕیارانه‌ به‌ نایاسایى و ناده‌ستوورى ده‌زانێت.

ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاى فیدڕاڵى له‌سه‌ر داوایه‌ك بووه‌ كه‌ دژ به‌ ناردنى پاره‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌ دادگاكه‌ تۆماركراوه‌.

چه‌ندان ساڵه‌ به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ فه‌رمانبه‌ران و پشكى هه‌رێمى نه‌ناردووه‌ و داواى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم ده‌كات. پێشتر به‌ رێككه‌وتن چه‌ندان بڕیار له‌ لایه‌ن سه‌رۆك حكومه‌ته‌كانى عێراق دراوه‌ بۆ ناردنى بڕێك پاره‌ كه‌ دواجار بڕه‌كه‌ بۆ مانگێك 200 ملیار دینار بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین