گه‌وره‌ترین كۆمپانیا گرێبه‌ستێكى نه‌وتى عێراق به‌ده‌ست ده‌هێنێ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ره‌زامه‌ندى دا له‌وه‌ى گرێبه‌ستێكى كه‌مكردنه‌وه‌ به‌ كۆمپانیاى شله‌مبێرگه‌ر بدات بۆ دروستكردنى 96 بیرى نه‌وت له‌ باشوورى عێراق.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ى ئادار بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، گرێبه‌ستى دروستكردنى 96 بیرى نه‌وتى له‌ باشوورى عێراق به‌ كۆمپانیاى شله‌مبێرگه‌ر "Schlumberger" دراوه‌، كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى خزمه‌تگوزارى نه‌وتى داده‌نرێت له‌ جیهان.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه‌ى حوڕه‌ دوێنێ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ داوه‌ كه‌ به‌شێوه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ "مناقصه‌" بووه‌، به‌هاكه‌یشى 480 ملیۆن دۆلار بووه‌ و واته‌ به‌ڕێژه‌ى 14.4 % بڕه‌ پاره‌ى مه‌زنده‌كراو كه‌متر بووه‌ كه‌ 561 ملیۆن دۆلار بوو.

بڕیاره‌ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق لایه‌نى ته‌كنیكى و دارایى و بڕى گونجاوبوونى له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

كۆمپانیاى شله‌مبێرگه‌ر Schlumberger یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانى بوارى خزمه‌تگوزارى نه‌وتى و له‌ ساڵى 1927 ده‌مه‌زراوه‌ و له‌ 85 وڵات كار ده‌كات و زیاتر له‌ 100 هه‌زار كارمه‌ندى هه‌یه‌ كه‌ سه‌ربه‌ 140 وڵاتى دنیان و بنكه‌ى سه‌ره‌كى له‌ ئه‌مریكایه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین