ماڵپه‌ڕێكى ئه‌مریكى: واشتنتن به‌هۆى كازمییه‌وه‌ دۆسیه‌ى دۆلارى دواخست عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى زه‌ كرایدلى ئه‌مریكى ئاشكراى ده‌كات، واشنتن پێشتر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراقى له‌ رێكارییه‌ نوێیه‌كانى دۆلار ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ هۆى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كازمى جێبه‌جێى نه‌كردووه‌، حكومه‌تى سوودانیش به‌مه‌ى نه‌زانیوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23/ كانوونى دووه‌م/ 2023 ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى هه‌واڵێكى له‌ ماڵپه‌ڕى زه‌ كرایدلى ئه‌مریكى وه‌رگرتووه‌ كه‌ ئاشكراى ده‌كات ئه‌و رێكارییانه‌ى بانكى یه‌ده‌گى فیدڕاڵى ئه‌مریكا له‌سه‌ر دۆلار جێیبه‌جێى ده‌كات، پێشتر له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى كازمى، ئه‌مریكا عێراقى لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كازمى ئه‌مریكا رێكارییه‌كانى جێبه‌جێ نه‌كردووه‌.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌مریكا له‌دواى 2003 وه‌ عێراقى ناچاركردووه‌ دۆلاره‌كه‌ى له‌ بانكێكى ئه‌مریكى دابنێ و ئه‌مه‌یشى وه‌ك چه‌كێك بۆ گوشاركردنه‌ سه‌ر عێراق به‌كارهێناوه‌، ده‌شڵێ، "حكومه‌تى ئه‌مریكا به‌ حكومه‌تى كازمى و بانكى ناوه‌ندى عێراقى راگه‌یاندووه‌، رێكارییه‌كانى گواستنه‌وه‌ى دۆلار له‌ فیدڕاڵى ئه‌مریكاوه‌ بۆ عێراق توندتر ده‌كات و داوایشى لێكردوون ئاماده‌كاریى بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان فه‌رامۆشیان كردووه‌ و ئه‌مریكایش جێبه‌جێى نه‌كردووه‌".

له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى حكومه‌تى سوودانى ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ده‌ڵێ، ئه‌و حكومه‌ته‌ ئاگادارى ئه‌و رێنماییانه‌ نه‌بووه‌ كه‌ پێشتر به‌ كازمى دراوه‌". واشنتن كۆمه‌ڵێك رێكاریى توندى بۆ هه‌ناردنى دۆلار له‌ دژى بانكه‌كانى عێراق گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌ پاساوى ئه‌وه‌ى له‌ عێراق دۆلار بۆ دیمه‌شق و تاران ده‌ڕوات، ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ دۆلار له‌ به‌رانبه‌ر دینار به‌هاكه‌ى به‌رز ببێته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین