ره‌شنووسى پڕۆژه‌ یاساى نه‌وت و گازى عێراق ته‌واو بووه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

سه‌باح سوبحى ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وتى په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات، ره‌شنووسى پڕۆژه‌ یاساى نه‌وت و گازى عێراق ته‌واو بووه‌ و چاوه‌ڕوانى ره‌زامه‌ندى حكومه‌ت ده‌كه‌ن، تا به‌ په‌رله‌مانى بده‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23/ كانوونى دووه‌م/ 2023 سه‌باح سوبحى لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داوه‌ و باس له‌ گرنگى دانانى یاساى نه‌وت و گاز ده‌كات و ده‌ڵێ، "په‌سه‌ندكردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كات".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات له‌ دانانى ئه‌و یاسایه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشت به‌ ماده‌كانى 111 و 112 و 115ى ده‌ستوورى عێراق ده‌به‌ستێت و ده‌شڵێ، "ئێمه‌ چاوه‌ڕوانى ئاماژه‌ى حكومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى دوایین ره‌شنووسى به‌ په‌رله‌مان بده‌ین و تا ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت".

كێشه‌ى نه‌وت و گاز یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدڕاڵى، كارنامه‌ى حكومه‌تى سوودانى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، ده‌بێت به‌ زووترین كات یاساى نه‌وت و گازى عێراق دابنرێت، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین