سوودانى: به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌ هۆى ئێمه‌وه‌ نه‌بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دووپاتى كرده‌وه‌ پاڵپشتى بانكى ناوه‌ندى دەكه‌ن، بۆ سه‌قامگیركردنى به‌هاى دینار و ده‌شڵێ، "به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌هۆى حكومه‌ته‌وه‌ نه‌بوو".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21/ كانوونى دووه‌م/ 2023 محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌ مه‌راسیمى یادكردنه‌وه‌ى تیرۆركردنى محه‌مه‌د باقر حه‌كیم به‌شدار بوو، له‌ وتارێكدا باسى له‌ ته‌نگژه‌ ئابوورییه‌كانى عێراق كرد و گوتى، "كۆمه‌ڵێك بڕیارى بوێرى داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پاڵپشتى به‌هاى دینار و سه‌قامگیرییه‌كه‌ى بكه‌ین، هۆشداریش ده‌ده‌ین كه‌ كه‌س ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ نه‌قۆزێته‌وه‌ و یارى به‌ پێویستییه‌كانى هاووڵاتیان نه‌كات".

سوودانى له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلاریش ده‌ڵێ، "نرخى دۆلار له‌ ئه‌نجامێكى بڕیارى حكومه‌ت به‌رزنه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو هه‌ندێك بارودۆخه‌ كاتییه‌كه‌یان قۆزتووه‌ته‌وه‌". سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ى گشتى ساڵى 2023 سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێ، "له‌ ته‌واوبوونى بودجه‌ نزیكبووینه‌ته‌وه‌، به‌ ته‌واوى بودجه‌كه‌ له‌ ساڵانى رابردوو جیاوازه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین