به‌ سێ درۆن هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مریكا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌ سێ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان "درۆن" هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ى ته‌نف له‌ باشوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه‌ و هیچ لایه‌نێكیش به‌ ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه‌ تۆمه‌تبار نه‌كراوه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20/ كانوونى دووه‌م/ 2023 فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مریكا "سێنتكۆم" راگه‌یاند، به‌ سێ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى ته‌نف له‌ باشوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا، دوو فڕۆكه‌ له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام فڕۆكه‌ى سێیه‌میان توانیویه‌تى بنكه‌كه‌ بپێكێ. 

فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندى ئه‌مریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، هیچ زیانێكى گیانى له‌ هێرشه‌كه‌ نه‌بووه‌، ته‌نیا دوو چه‌كدارى سه‌ربه‌ گرووپێكى ئۆپۆزسیۆنى سووریا به‌ هۆى هێرشه‌كه‌وه‌ برینداربوون.

جو بۆچینۆ گوته‌بێژى سێنتكۆم بێ ئه‌وه‌ى هیچ لایه‌نێك به‌ ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه‌ تۆمه‌تبار بكات گوتویه‌تى، "ئه‌نجامدانى ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌ قبووڵ ناكرێن و هێزه‌كانمان و هاوپه‌یمانمان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌". 

ئه‌مریكا له‌ ساڵى 2016 بنكه‌ى سه‌ربازى ته‌نفى داناوه‌ كه‌ پێگه‌یه‌كى ستراتیژى هه‌یه‌ و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رێگه‌ى دیمه‌شق- به‌غدا و له‌ نزیك سنوورى عێراق و ئوردن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین