وەزيرى ناوخۆى ئۆكراينا گيانى لەدەستدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دێنیس مۆناستیریسكی، وەزيرى ناوخۆى ئۆكراينا و (16) كەسى تر بەهۆى كەوتنەخوارەوەى هێليكۆپتەر لە كيێڤى، پايتەختى ئەو وڵاتە گيانيان لەدەستدا.

ئەمرۆ چوارشەممە (18/ كانوونى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (سكاى نيوز عەرەبى) بڵاويكردەوە، بەهۆى كەوتنەخوارەوەى هێلى كۆپتەرەكەى لە كيڤێى پايتەختى ئەو وڵاتە دێنیس مۆناستیریسكى، وەزيرى ناوخۆى ئەو وڵاتە و چەند كەسێكى تر گيانيان لەدەست دا.

ئۆليكسى كۆڵبيا، فەرمانڕەواى ئەو ناوچەيە رايگەياند، “هێليكۆپتەرەكە لەنزيك باخچەيەكى منداڵان بووە، دوو منداڵيش گيانيان لەدەستداوە."

بەگوێرەى سەرچاوەكانى هەواڵ ژمارەى قوربانييەكان سەرجەميان تا ئێستا گەيشتۆتە (16) كەس، سەبارەت بە ناسنامەى سەرنيشنيەكان پۆليسى ئەم وڵاتە رايگەياند، “يەكێك لە سەرنشينەكان ياريدەرى يەكەمى وەزيرى ناوخۆيە، هەروەها بەرپرسێكى ترى باڵاى ئەو وڵاتە لەو هێليكۆپەرە بووە ئەويش گيانى لەدەستداوە."

دەربارەى هۆكارى كەوتنەخوارەوەكەش تا ئستا بەرپرسانى ئەو وڵاتە ئاماژەيان بۆ هيچ هێرشێكى رووسيا لە كاتى كەوتنەخواروەى ئەم فڕۆكە نەكردووە، دەسەڵاتدارانى رووسياش هيچ لێدوانێكيان لەسەر ئەو كەوتنەخوارەوە نەداوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین