سوودانى مشتومڕ ده‌خاته‌ نێو لایه‌نه‌ شیعه‌كانه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لێدوانێكى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مریكى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق، كاردانه‌وه‌ى جیاوازى شیعه‌كانى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و هه‌ندێك پاڵپشتى لێده‌كه‌ن و هه‌ندێكى تریش داواى لێده‌كه‌ن به‌ زووترین كات كار بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كان بكات.

رۆژنامه‌ى ئێندپێندنتى به‌ریتانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/ كانوونى دووه‌م/2023 له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات لێدوانى سوودانى بۆ رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵى ئه‌مریكى كاردانه‌وه‌ى جیاوازى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. سوودانى له‌ لێدوانه‌كه‌یدا مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق به‌ پێویست ده‌زانێ كه‌ ئه‌مه‌یش به‌ خواستى ئه‌و لایه‌نه‌ شیعانه‌ نییه‌ كه‌ پاڵپشتى له‌ حكومه‌ته‌كه‌ى سوودانى ده‌كه‌ن.

هه‌ندێك لایه‌نی تریش هه‌ن پێیانوایه‌ ئه‌و داوایه‌ى سوودانى واقیعبینه‌ و پشت به‌ هه‌ندێك لێكتێگه‌یشتنى ده‌ره‌كى ده‌به‌ستێ و پێویسته‌ عێراق بۆ سه‌قامگیرى سیاسى و ئه‌منى له‌به‌رچاو بگرێت.

له‌كۆتایى ساڵى 2021 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كشانه‌وه‌ى ته‌واوى هێزه‌ جه‌نگاوه‌ره‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق راگه‌یاند، ئێستا زیاتر له‌ دوو هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریكى له‌ عێراق ماون، كه‌ به‌گوته‌ى به‌رپرسانى عێراق و ئه‌مریكا ئه‌وانه‌ كاریان راهێنان و راوێژكردنه‌ له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین