خدر مەنتک: کێشە سیاسییەکان هۆکارى دواکەوتنى پڕۆژەیاساى بودجەى عێراقە
چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (15/کانوونی دووەمی/2023) خدر مەنتک ئەندامی پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنی پارتى، تایبەت بە نوچەنێت لەبارەى هۆکارى دواکەوتنى پڕۆژەیاساى بودجەى عێراق ڕایگەیاند، "ناردنى پڕۆژەیاسای بودجە بەهۆی ئەو کێشە سیاسیانەی دێنە پێش دوادەکەوێ، هەندێ بابەت پێویستیان بە رێککەوتن هەیە."
دوێنێ (14) کانوونى دووەم، پەرلەمانى عێراق یەکەم کۆبوونەوەی لەساڵی دووەمی پەرلەمان ئەنجامدا، خدر مەنتک ئاماژە بەوە دەکات ڕەنگە سەرەتاى "کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتاى مانگى داهاتوو حکومەت پڕۆژەى یاساى بودجە بنێرێتە پەرلەمان."
سەبارەت بە پەیوەندیى فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ کوتلە سیاسییەکانى شیعە و سوننە، ئەو ئەندام پەرلەمانە بە "توندو و تۆڵ و باش" ناو دەبات و دەشڵێت، "بۆ تێپەڕاندنى پڕۆژەیاساى بودجە لەناو پەرلەمانى بەردەوام لەگەڵ لایەنەکانى تر لە پەیوەندیداین، بەڵام ئەگەر لایەنە سیاسییەکان لە دەرەوى پەرلەمان ڕێککەون، کارى ئێمەى پەرلەمانتاران ئاسانتر دەبێت بۆ تێپەڕاندنى یاساى بودجە."
سەبارەت بە کۆدەنگى فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەسەر ئەو پڕۆژەیاسانەى پەیوەندیى بە هەرێمى کوردستانەوە هەیە، خدر مەنتک بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "ڕەنگە لەهەندێبابەت رای جیاوازمان هەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو پڕۆژە یاسایانەی کە پەیوەندیڕراستەوخۆیان بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، نەم بینیوە هیچ لایەنەیەک بتوانی دژی بوەستیت، چونکە ئەمە ئاسان نەبێت بۆ نمونە حزبەک یان کوتلەیەکی سیاسی یان چەند ئەندام پەرلەمانێک بتوانن بە ئاشکرا ناڕەزای بەرامبەر بە بابەتێک بەتایبەتی بابەتی بودجە دەرببڕن، بەیانی بەرامبەر دەنگدەرانی و هاونیشتیمانی خۆیان لەهەرێمی کوردستان تووشی حاڵەتی ناخۆش ببن."
ئەوەشى خستەڕوو، "تا ئێستا لە نێو کورد لە پرسە چارەنوسازەکاندا باوەڕ ناکەم پەرتەوازەیی هەبێت و کۆدەنگەیەکی باش هەیە، وێڕای جیاوازى بیروڕامان لە هەندێ پرس، بەڵام گفتوگۆمان هەیە و هیچ لایەنێک باوەڕ ناکەم لە کۆدەنگییەکە دەربچی بەتایبەتی لەسەر بابەتی بەشە بودجەى هەرێم و پارەی جوتیارانی هەرێم، تائێستا خەرج نەکراوە، کە هەموو لایەنە کوردییەکان دەیانویست بکەنە دەسکەوتی خۆیان، واتە پێش بڕکێیان دەکرد بۆ داکۆکیکردن لەو پرۆژەیە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment