وه‌زیرێكى عێراقى تووشى كۆرۆنا بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ عه‌دنان درجال وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانى عێراق تووشى نه‌خۆشى كۆرۆنا بووه‌ و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئاماده‌ نه‌بووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ى ئادار، میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ عه‌دنان درجال وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانى عێراق تووشى نه‌خۆشى كۆرۆنا بووه‌ و بۆیه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئاماده‌ نه‌بووه‌.

له‌مه‌ زیاتر هیچ زانیارییه‌كى تر له‌سه‌ر بارى ته‌ندروستى عه‌دنان درجال بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ جگه‌ له‌وه‌ى وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانه‌، به‌ڵام مێژووییه‌كى دیارى له‌ تۆپى پێى عێراقى هه‌یه‌ و به‌ "كاپتن" ناوده‌برێت.

له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى په‌تاى كۆرۆنا له‌ عێراق چه‌ندان ئه‌ستێره‌ى وه‌رزشى به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ مردن كه‌ دیارترینیان یاریزانى به‌ناوبانگى عێراقى ئه‌حمه‌د رازى بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین