وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد، هێرش دەكاتە سەر خۆپيشاندەكانى پەكەكە
ئامادەكردنى: دنيا ئەحمەد
تۆبياس بيلسترۆم، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد، نيگه‌رانى خۆى ده‌ڕبرى به‌رامبه‌ر به خۆپيشاندنه‌كانى ئه‌ندامانى په‌كه‌كه و يه‌په‌گه له به‌رده‌م هۆڵى شار له ستۆكهۆڵمى پايته‌ختى سويد و به قێزەون وه‌سفيكرد.
لە چەند رۆژى رابردوو لايانگرانى په‌كه‌كه و په‌په‌گه له به‌رده‌م هۆڵى شاره مێژووييه‌كانى شارى ستۆكهۆڵمى پايته‌ختى سويد خۆپيشاندانێكيان ئه‌نجامدا، له خۆپيشاندنه‌كه‌دا بووكه‌له‌يه‌كيان هاوشێوه‌ى روخسارى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا دروستكرد بوو، به قاچه‌كانييه‌وه هه‌ڵيانواسيبوو.
تۆبياس بيلسترۆم، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد، له هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له تويته‌ر په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه‌و رايگه‌ياند، "ئه‌و وێنه‌ى ئێو پيشانى ده‌ده‌ن ئه‌مه سه‌رۆكێكه له لايه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردراوه. ئه‌و كاره‌ى ئێوه ده‌يكه‌ن به‌هه‌ڵواسينى بوكه‌له‌يه‌ك كارێكى قێزەونە."
هه‌روه‌ها وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد ئه‌م ده‌سته‌واژه‌شى به‌كارهێناو گوتى، "حكومه‌تى سويد هه‌موو كات هه‌وڵى ئه‌وه‌ى داوه گفتوگۆى ئاشكرا بكات به‌رامبه‌ر پرسه سياسيه‌كان، نامانه‌وێت قسه‌ى ڕه‌ق و نه‌شياو به‌رانبه‌ر نوێنه‌رانى سياسى به‌كار بهێنين."
ڤيديۆى ئه‌م خۆپيشاندانه‌ى لايه‌نگرانى په‌كه‌كه له ميدياكانى سه‌ر به‌م رێكخراوانه بڵاوبۆوه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارى توركيا دروستكرد.
سلێمان سۆيلو، وه‌زيرى ناوخۆى توركيا، له هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له تويته‌ر كاردانه‌وه‌ى پيشاندا به‌رامبه‌ر به خۆپيشاندانه‌كانى لايه‌نگرانى ڕێكخراوى په‌كه‌كه و يه‌په‌گه رايگه‌ياند، "ئه‌وانه‌ى ناڕازين به‌رامبه‌ر به كيسه زه‌رده‌كان، دووباره له سويد ڕووبه‌رووى خيانه‌ته‌كانى ڕێكخراوى تيرۆر بوونه‌وه.
وه‌زيرى ناوخۆى توركيا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، "ئه‌م ڕێكخراوانه وه‌كو مارى ژه‌هراوى هه‌ر كه‌سێك بچێته نێو هه‌مان كيس پێيوه ده‌دات. ئه‌وان ڕاهاتوون له‌سه‌ر ئه‌م كارانه‌يان، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ڕاستييه‌كى جيهانييه."
هه‌روه‌ها فوئاد ئۆكتاى، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى توركيا، له هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له تويته‌ر په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه به‌رامبه‌ر خۆپيشاندانه‌كانى په‌كه‌كه رايگه‌ياند، "سويد ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى دايبووبه ئێمه بۆئه‌وه‌ى ببێته ئه‌ندامى ناتۆ جێبه‌جێى نه‌كردووه، چاوه‌رێده‌كه‌ين وڵاتى سويد ئه‌م ڕووداوانه قبووڵ نه‌كات. ئه‌م خۆپيشاندانه‌ى په‌كه‌كه و يه‌په‌گه جارێكى تر نيگه‌رانيه‌كانى ميلله‌تى توركى به هه‌موو جيهان پيشاندا، ناكرێت وڵاتێكى ياسايى ديموكراسى وه‌ك سويد چاو له‌م جۆره خۆپيشاندانانه دابخات. ده‌بێت ده‌سه‌ڵادارانى سويد به زووترين كات ڕێكارى ياساى بگرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕێكخراوانه ئه‌م ڕووداوه قوبوڵكراو نييه."
هه‌ر سه‌باره‌ت به م خۆپيشاندانه‌ى په‌كه‌كه و يه‌په‌گه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا بانگهێشتى هێرسترۆم باڵيۆزى سوويدى كرد، ئه‌ميش ئيدانه‌ى ئه‌م خۆپيشاندانه‌ى كرد و توركياش نيگه‌رانييه‌كانى خۆيانيان پێراگه‌ياند به رامبه‌ر ئه‌م ڕووداوه كه سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌يانيان كراوه‌ته ئامانج.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment