كۆنگرێس لێكۆڵینەوە لە كشانەوەی سوپای ئەمەریكا لە ئەفغانستان دەكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (13/ كانوونی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی (CNN) بڵاویكردەوە سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوە لە كۆنگرێسی ئەمەریكا داوای بەڵگەنامەكانی پەیوەست بە كشانەوەی ئەفغانستانی لە وەزارەتی دەرەوەكردووە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ دەستێكردنی فەرمی لێكۆڵینەوەی كۆمارییەكان لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە كابول.
ماكۆل تا (26)ی ئەو مانگە مۆڵەتی بە وەزارەتی دەرەوە داوە، هەڕەشەی بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی دەكات، ئەگەر وەزارەت پابەند نەبێت بەو داواكارییە.
سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوە نامەیەكی ئاراستەی ئەنتۆنی بلینكین، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كردووە، لە نامەكەدا هاتووە پێویستە وەزارەتی دەرەوە وەڵامی تەواوی ئەو داواكاریانە بداتەوە، چونكە لیژنەی دەرەوەی كۆنگرێس چاوپۆشی لە بەردەوامی دواخستنی ئەو دۆسیە ناكات.
لە بەشێكی تری نامەكە هاتووە، ئەگەریش پابەند نەبن بەو داوایە ئەوا لیژنەی دەرەوە، بە ناچاری رێكارەكانی بەرانبەر دەگرێتەبەر و دەسەڵاتی خۆی بۆ جێبەجێكردنی ئەو داوایانە بەكاردەهێنێت.
لەناوەڕاستی مانگی ئابی (2021) هێزەكانی تاڵەبان گەڕانەوە كابۆلی پایتەخت، لە كۆتایی مانگی ئاب هێزەكای ئەمەریكا لە كابول كشانەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment