مەسرور بارزانی بەرەو بەغدا بەڕێکەوت کوردستانی

نوچەنێت

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حكومەتى هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکومەت بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (11/كانوونى دووەم/ 2023) حكومەتى هەرێمى كوردستان لە راگەيێندراوێك بڵاويكردەوە، مەسرور بارزانى بەسەرۆكايەتى شاندێك بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ هەر يەك لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانى عێراق؛ لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار؛ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کۆدەبێتەوە. 

سەبارەت بە تەوەرى كۆبوونەوەكان لە راگەيێندراوەكە هاتووە، “گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری دەکرێت."

لەكۆتايى ساڵى رابردوو حكومەتى عێراق بە سەرۆكايەتى محەمەد شەياع سوودانى پێكهات، هەر لەسەرەتاوە بەڵێنى داوە كێشەكان لەگەڵ حكومەتى هەرێم چارەسەر بكات. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین