راپۆرتێكى ئه‌مریكى ره‌خنه‌ له‌ سوودانى ده‌گرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

راپۆرتێكى ئه‌مریكى كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمسیۆنى ئه‌مریكا بۆ ئازادى ئاینى له‌ جیهان ده‌رچووه‌، ره‌خنه‌ له‌ عێراق ده‌گرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌یتوانیوه‌ ئازادى ئاینى بۆ پێكهاته‌ ئاینییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات و ده‌شڵێ، "بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى شنگال ده‌بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى ئێزدییه‌كان بكرێت".

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى دوێنێ نۆى كانوونى دووه‌مى 2023 راپۆرتێكى كۆمسیۆنى ئه‌مریكا بۆ ئازادى ئاینى له‌ جیهان وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى و كه‌ تێیدا باس له‌ بارودۆخى پێكهاته‌ ئاینییه‌كانى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ “ته‌نگژه‌ سیاسییه‌كان كاریگه‌رى خراپى بۆ سه‌ر ئێزدییه‌كان و مه‌سیحى و سابیئه‌ و كاكه‌ییه‌كان هه‌بووه‌ و حكومه‌ت نه‌یتوانیوه‌ رێگرى له‌وه‌ بكات”.

به‌شێكى زۆرى راپۆرته‌كه‌ باس له‌ بارودۆخى ئێزدییه‌كان ده‌كات و پێیوایه‌ حكومه‌تى عێراق تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ یاساى رزگاربووانى كچانى ئێزدى جێبه‌جێ بكات كه‌ ده‌بێت قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنى شنگالیش كه‌ له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2020 له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق واژۆ كراوه‌، پێیوایه‌ تا ئێستا هیچ به‌شێكى رێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

كۆمسیۆنه‌ ئه‌مریكییه‌كان ئاشكراى ده‌كات كه‌ داواى له‌ حكومه‌تى ئه‌مریكا كردووه‌، هانى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بدات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ هه‌مه‌لایه‌نى رێككه‌وتنى شنگال جێبه‌جێ بكات و به‌ راوێژكردن له‌گه‌ڵ پیاوماقوڵانى ئێزدى.

له‌ هاوینى 2014 شارى شنگال له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعش داگیركرا و به‌ هه‌زاران كه‌س جینۆساید كرا. هه‌رچه‌نده‌ له‌ ساڵى2017 وه‌ شنگال ئازاد كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا به‌ هه‌زاران خێزانى ئێزدى ئاواره‌ن و به‌شێكى زۆر له‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و په‌كه‌كه‌ له‌ شاره‌كه‌ن .

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین