پلانی ئەمریکا بۆ بڕینی دارایی سوپای پاسداران لە عێراق دەستپێدەکات
نوچەنێت
رۆژنامەی فیگارۆ، ئیرادەی ئەمریکای بۆ بڕینی دارایی سوپای پاسدارانی ئێران، بە کەڵک وەرگرتن لە تۆڕی دراوی و دارایی عێراقی راگەیاند.
رۆژنامە فەرەنسییەکە بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی لە رۆژنامە عێراقییەکان بڵاوکراونەتەوە، بڵاویکردووەتەوە، بەم زووانە گەنجینەی ئەمریکا، زیاتر لە ١٥ بانکی ئەهلی عێراقی بە گومانی بەشداریکردن لە پرۆسەی بەدەربازبوون لە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر سوپای پاسداران و هاوکاریکردنی لە قاچاخی دۆلار بۆ ئێران، سوریا، ئوردن و تورکیا سزا دەدات.
هاوکات رۆژنامەی ئەلمەدای عێراقی راپۆرتێکی لەسەر ئەم بابەتە بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "قەبارەی قاچاخی دراو لە نێوان ١٠٠ بۆ ٢٥٠ ملیۆن دۆلارە لە هەفتەیەکدا، لانیکەم نیوەی رەوانەی تاران دەکرێت و ئەوەی دیکەش بۆ سێ وڵاتانی دراوسێ عێراق”.
هەروەها بەرپرسێکی ئاگاداری عێراقی بە ئەم بڵاوکراوەیەی راگەیاندووە، کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەکانی، راپۆرتێکی بە بانکی ناوەندی عێراق داوە، کە زیاتر لە ٦٠ بانک و دامەزراوە داراییەکانی ئەم وڵاتە لە دەرەوەی ستانداردە راستەقینەکانی سیستەمێکی بانکی کاردەکەن و لە راستیدا، بە ساختەکردنی بەڵگەنامە بازرگانی بە تایبەت کاڵای هاوەردە، یارمەتی قاچاخچییەکانی دراو دەدات بۆ گواستنەوەی دۆلار لە ژێرناوی هاوەردەی شتومەک.
بەگوێرەی راپۆرتی ئەلمەدا، لە کۆی ٨٠ بانکی عێراقی، ٢٠ بانک، دەستیان کردووە بە پەیوەست بوون بەو سیستەمەی کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پێشنیاری کردووە و بانکی ناوەندی عێراقیش هاوکارە بۆ یاسادانانی ئەم پرۆسەیە. سەرەڕای ئەوەش، رۆژنامە عێراقییەکە بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە جوڵەیەکی چالاک لە بواری قاچاخی دۆلاردا، لە چەند رۆژی رابردوودا، هەوڵێکی نوێی دەستپێکردووە بۆ تێپەڕاندنی سنووردارکردنی ئەمریکا بە دابینکردنی "بلیتی سەفەری ساختە" بۆ ئەو بانکانەی کە دۆلار دابین دەکەن.
رێکخراوی گەشتوگوزاری عێراق رێنمایی نوێی بۆ کۆمپانیاکانی گەشتیاری ناردووە و داوایان لێدەکات دووربکەونەوە لە پێدانی ئەو بلیتانەی قابیلی هەڵوەشاندنەوە و ساختەیە بەو کەسانەی خۆیان بە بازرگان دەناسێنن.
چالاکوانانی بازاڕی دراوی عێراق دەڵێن، لەگەڵ زیادبوونی رێگری لە گواستنەوەی دۆلار بۆ ئێران، زۆرێک لە بازرگانان و قاچاخچییەکان ناچاربوون لە بازاڕی نافەرمی و ئازادەوە پێداویستییەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی دابین بکەن و ئەم کارەش وایکردووە دیناری عێراقی لاواز بێت و نرخی دۆلار بەرز دەبێتەوە.
لەکاتی مامەڵەکانی بازاڕی کراوەدا نرخی سەد دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بۆ ١٦٠ هەزار دینار بەرزبووەوە، کە پێش قەیرانی ئەم دواییەی بازاڕی دراوی عێراقی ١٤٦ هەزار دینار بوو. بانکی ناوەندی عێراق بەڵێنی داوە ژمارەی ئەو بانکانەی مۆڵەتی فرۆشتنی دۆلاریان هەیە، بەشێوەیەکی یاسایی لە ١٠ بانکەوە بۆ ٢٠ بانک زیاد بکات، بەمەبەستی دابینکردنی دۆلاری زیاتر.
سەرچاوە:
https://per.euronews.com/2023/01/09/us-cuts-iraqi-tap-to-irgcbanks-sanctions
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment