سوودانى به‌رپرسێكى باڵاى دوورخسته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌یاد مه‌حمود هادى له‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌ى خانه‌نشینى ده‌كرد و له‌ شوێنى ئه‌و ماهر حوسێنى دانا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نۆى كانوونى دووه‌م 2023 نووسینگه‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كردووه‌، ئه‌یاد جبوورى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى خانه‌نشینى له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخراوه‌ته‌وه‌ له‌ شوێنى ئه‌و ماهر حوسێن دانراوه‌.

نووسینگه‌ى سوودانى ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌و بڕیاره‌ به‌گوێره‌ى راسپارده‌كانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى دیوانى چاودێرى داوه‌، چونكه‌ پێشێلكاریى یاسایى و دارایى و كارگێرى له‌ كارى ده‌سته‌كه‌ كراوه‌.

سوودانى داوایشى له‌ سه‌رۆكه‌ نوێیەکە كردووه‌ ئاسانكاریى له‌ كارى خانه‌نشینان بكات و كاره‌كانى به‌ ئه‌لیكترۆنى بكات. پێشتر به‌هۆى گه‌نده‌ڵى سوودانى چه‌ندان به‌رپرسى ترى حكومه‌تى له‌ پۆسته‌كانى دوورخستووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین