د. جەمال کۆچەر: بەهاى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى دانابەزێ کوردستان- عێراق

چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:

د. جەمال کۆچەر پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکیدا تایبەت بە نوچەنێت باس لە ناردنى پڕۆژەیاساى بودجەى عێراق بۆ پەلەمان دەکات و دەشڵێت، "ڕەنگە کۆتایی ئەم مانگە بێنردرێتە پەرلەمان."

ئەمڕۆ یەکشەممە (هەشتی/کانوونی دووەمی/2023) د. جەمال کۆچەر ئەندام پەرلەمانی عێراق تایبەت بە نوچەنێتی راگەیاند، "حکومەتی ناوەندی پڕۆژەیاسایى بودجەى (2023)، لەوانەیە کۆتایی ئەم مانگە بنێرێتە پەرلەمانى عێراق، ئەگەر لەم زوانە بگاتە پەرلەمان، ئێمە پێویستیمان بە مانگێک هەیە تا گفتوگۆی لەسەر بکەین و دواتر پەسەندى بکەین."

د. جەمال کۆچەر ئاماژە بەوەشدەکات، لە پڕۆژەیاساى بودجەى عێراق، "لە پڕۆژەیاساکەدا، نرخى یەک بەرمیل نەوت لە نێوان (60 تا 70) دۆلار خەمڵیندراوە."

سەبارەت بە بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى لە بازاڕەکانى دراو گوتیشى، "بەهاى دۆلار بە بەرزى بەرامبەر بەهاى دینارى عێراقى دەمێنێتەوە، تاوەکو بانکى مەرکەزى عێراق بە مەرجەکانى بانکى فیدراڵى ئەمەریکى پابەند نەبێت." 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین