د. نەهلە قادر: پێموانییە هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق لە کاتى خۆیدا ئەنجام بدرێ عێراق ناوچەکە و جیهان

چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:

ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق یەکێک لە مەرجەکانى پێدانى متمانە بە کابینەکەى محەمەد شیاع سوودانى. ئەندام پەرلەمانێکى عێراق لە فراکسیۆنى عێراق ئاشکراى دەکات، "زەحمەتە هەڵبژاردنى پێشوەختە لە کاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (هەشتی/کانوونی دووەمی/2023) د. نەهلە قادر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "یەکێک لە مەرجەکانى ڕازیبوونى لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەلایەن سوودانى، هەڵبژاردنی پێشوەختە بوو، چونکە پێکهێنانی حکومەتی عێراقی بە رەزامەندی گشت لایەنە سیاسییەکانی عێراق بوو، تەنها رەوتی سەدر، لە دەرەوەی ئەم رێکەوتنە بوو."

بە بۆچوونى ئەو ئەندام پەرلەمانەى عێراق، پڕۆسەی سیاسی لە عێراق ئاڵۆزە، بۆیە ڕێکەوتن و بەڵێنەکان لە کات وساتی دیاریکراو خۆیدا جێبەجێ ناکرێ، "چونکە ئەوەی دەبینینن لە گۆڕەپانی ململانێی سیاسیدا لە عێراق، هێزی دەرەکیش لە ناو هاو کێشەکەدا دەبن."

د. نەهلە قادر لەگەڵ ئەوەى پێوایە سەرۆک وەزیرانى عێراق ناتوانێ هەڵبژاردنى پێشوەختە لەکاتى خۆیدا ئەنجام بدات، دەشڵێت، "بەڵام دەبێ دانی پێدابنێین، کە محەمەد شیاع سوودانی هەنگاوی جدی ناوە لە دامەزراندنی سیستەمی حکومڕانی لە عێراقدا، لە پێناو سەقامگیری سیاسی بە گشتی لە عێراق."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین