شاندى هەرێم سەردانى بەغدا دەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وا بڕیارە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى پشکى هەرێمى کوردستان لە پڕۆژەیاساى بودجەى عێراق، ڕۆژى شەممەى داهاتوو جارێکى دیکە شاندى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا بکات.

بە وتەى سەمیر هەورامى گوتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامانجى شاندى هەرێم گفتوگۆکردنە لەسەر ماددەى (11)ى تایبەت بە پشکى هەرێمى کوردستان لە پڕۆژەیاساى بودجەى عێراق.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، دواى دوو رۆژ له‌ مشتومڕ و رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن، لە  ڕۆژى 20ى ئادار ده‌نگ به‌ بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 بدرێت، كه‌چى دوایین جار هه‌وڵه‌كان شكستى هێنا و دانیشتن و گفتوکۆکان‌ بۆ  رۆژى شه‌ممه‌ى 27ى ئەم مانگەى داهاتوو دواخرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین