هێرش كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مریكا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئاژانسى رۆیته‌رز له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و سوپاى عێراق ئاشكراى كردووه‌، فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وان هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ رۆژئاواى عێراق، به‌ڵام له‌لایه‌ن سیسته‌مى به‌رگرى خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ هه‌شتى كانوونى دووه‌مى 2023 ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌رپرسانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعش و به‌رپرسانى سوپاى عێراق ئاشكرایان كردووه‌، فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وان هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د، به‌ڵام له‌ لایه‌ن سیسته‌مى به‌رگرى هاوپه‌یمانانه‌وه‌ خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

تا ئێستا به‌ فه‌رمى هیچ زانیارییه‌كى تر له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه‌  ئاشكرا نه‌كراوه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ هێرش نه‌كراوه‌ته‌ سه‌ر هیچ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مریكا له‌ عێراق، ده‌گوترێت ئه‌مه‌ به‌ هۆى رێككه‌وتنێكى رانه‌گه‌يێندراوه‌ كه‌ له‌نێوان باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا و ئه‌و هێزانه‌ كراوه‌ كه‌ پاڵپشتى له‌ حكومه‌تى سوودانى ده‌كه‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین