ئێران داوا له‌ عێراق ده‌كات سوله‌یمانى وه‌ك میوانێكى فه‌رمى بناسێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاشكراى ده‌كه‌ن، ئێران داواى له‌ عێراق كردووه‌، به‌ڵگه‌یه‌كى فه‌رمى ده‌ربكات، بۆئه‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران وه‌ك میوانێكى فه‌رمى بناسێنێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ حه‌وتى كانوونى دووه‌م 2023 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ حكومه‌تى عێراق ئاشكرای كردووه‌، ئێران شاندێكى ناردووه‌ته‌ عێراق و داوایان كردووه‌، حكومه‌تى عێراق به‌ڵگه‌یه‌كى فه‌رمى ده‌ربكات قاسم سوله‌یمانى وه‌ك میوانێكى فه‌رمى بناسێنێ. 

هه‌فته‌ى رابردوو شانده‌كه‌ له‌سه‌ر داواى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هاتووه‌ته‌ عێراق و فشارێكى زۆریان خستووه‌ته‌ سه‌ر حكومه‌تى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ربكات، عێراقیش تاوتوێى داواكه‌ ده‌كات و ده‌یه‌وێ به‌ شێوه‌یه‌ك به‌ڵگه‌كه‌ ده‌ربكات، هیچ یه‌كێك له‌ ئێران و ئه‌مریكا تووڕه‌ نه‌كات.

رۆژنامه‌كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، ئامانجى ئێران له‌ ده‌ركردنى ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ دژى ئه‌مریكا به‌كاری بهێنێ و واى ده‌ربخات كه‌ قاسم سوله‌یمانى ئه‌و كاته‌ى هێرشى كراوه‌ته‌ سه‌ر به‌ فه‌رمى میوانى عێراق بووه‌. له‌م حاڵه‌ته‌یش دا ئه‌مریكا به‌وه‌ تۆمه‌بتار ده‌كرێت گوایه‌ پێشێلى سه‌روه‌رى عێراقى كردووه‌. 

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، لایه‌نه‌ شیعه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌و داوایه‌ى ئه‌مریكا نیگه‌رانن و په‌رۆشیان بۆى نییه‌، چونكه‌ له‌ تووڕه‌بوونى ئه‌مریكا ده‌ترسن له‌ به‌رانبه‌ر حكومه‌تى سوودانى كه‌ خودى سوودانى كاندیدى خۆیانه‌.

له‌ به‌ره‌به‌یانى سێى كانوونى دووه‌مى 2020 له‌ هێرشێكى ئه‌مریكا قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس كه‌ جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى عێراق بوون، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كوژران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین