بەرپرسانى هەدەپە بۆ حکومەتى تورکیا: هه‌ده‌په‌ پارویێک نییە وا بە ئاسانى بخورێت شیکاری

نوچەنێت:

و: دنیا ئەحمەد 

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌، داوا لە دادگاى باڵاى تورکیا دەکات وردتر لە بارەى بلۆکردنى هەژمارى بانکى و سەرچاوە داراییەکانى ئەو حیزبە بدەن. دەمیرتاش داوایەکیش ئاراستەى شەش پارتەکەى تورکیا و دەڵێت، "بۆ چارەسەرکردنى چەند پرسێکى گرنگ پێویستە کۆببنەوە."

ماڵپەڕى (بى بى سى) تورکى لە ڕاپۆرتێکدا کاردانەوەى بڕیارى بەرپرسانى هەدەپە بەرامبەر بە بڕیارى دادگاى باڵاى دەستوورى تورکیا سەبارەت بە بلۆککردنى هەژمارى بانکى هەدەپە دەخاتەڕوو، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ لە یەکەم لێدوانیدا دواى ئەو بڕیارە ڕاگەیاند، "هه‌ده‌په‌ پارویێک نییه وا‌ ئاسان قووت بدرێت، ئه‌گه‌ر هه‌وڵى قوتدانى بده‌ى له‌ گه‌وروت گیر ده‌بێت و ده‌تخنكێنێت." 

دەمیرتاش له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا ئاماده‌یى هه‌ده‌په‌ى پیشاندا بۆ کۆبوونەوە له‌گه‌ڵ شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسیۆن و دەڵێت، "بۆچاره‌سه‌ركردنى زۆرێك له ‌كێشه‌كان و تێپه‌راندنى ئه‌م بارودۆخه‌ پێویسته‌ شه‌ش پارته‌كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌ به‌شێوه‌ى دانوستاندنى كراوه‌ و شه‌فافانە كۆببنه‌وه‌." هەروەک پێشتر هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیا سكۆپ،جەختى لەوەکردبووە هه‌ده‌په‌ ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ شه‌ش پارته‌كه‌ى سه‌رمێز كۆببێته‌وه‌. 

ده‌میرتاش سه‌باره‌ت به‌ ڕێککەوتنى هەدەپە و شه‌ش پارته‌كه‌ له ‌سه‌ردیاریكردنى كاندیدى هاوبه‌ش بۆسه‌رۆكایه‌یتى كۆمارى توركیا ئاماژە بەوە دەکات، "هه‌ده‌په‌ چه‌ندین جار به‌ شێوه‌یه‌كى ڕوون و گونجاو ئامادەیى خۆى پیشانداوه، بەڵام‌ کە تاوه‌كو ئێستا پارتەکان بۆ دیاریکردنى كاندیدێکى هاوبه‌ش كۆ ده‌نگى نه‌بن، بەڵکو ئەمە زۆر خراپە به‌ڵام هه‌مووان ده‌زانن هه‌ده‌په‌ لێى به‌رپرسیارنییه‌، چونكه‌ هه‌ده‌په‌ له‌مه‌ زیاتر ناتوانێت بریار له‌سه‌ر كاندیدى هاوبه‌ش بدات، بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه‌ش پێویسته‌ شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسیۆن دانوستاندن له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌ بكەن." 

هه‌روه‌ها ده‌میرتاش سه‌باره‌ت به‌ بریارى دادگابه‌رامبه‌ر به‌ ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، سه‌رۆكى شاره‌وانى تئیسته‌مبووڵ رایگه‌یاند، "ئیمامئۆغڵو ئێستا كه‌سێكى سیاسییه‌، ئه‌م جۆره‌ واقیعانه‌ به‌ بریارى دادگا ناگۆرێت، به‌ تێپه‌ربوونى كات و لە داهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت ئەو پیاوە چۆن سیاسیەت دەکات."

دەربارەى داخستنى هەدەپە و قەدەغەکردنى چالاکییەکانى ئەو تورکیا، هاوسەرۆکى پێشووى هەدەپە دەڵێت، "لایەنێکى سیاسى دەیەوێ دەست بەسەر تورکیادا بگرێ لە ڕێگەى هەڵبژاردنەوە، بەڵام هەدەپە یەکێک لەو حیزبانەى خۆڕاگیرییەکى زۆرى هەیە بەرامبەر فشارەکانى ئەو لایەنە، لە پشتى داخستنى هەدەپە مەبەستێکى تریان هەیە، ئەویش ڕەگەزپەرەستى و فێلبازى و ڕق و کینەیە بەرامبەر بە کورد لە تورکیا، ئەگەر هەدەپە خۆى ڕادەستى ئەو سیاسەتە بکردابایە، ئێستا دۆخى سیاسى بە شێوەیەکى تر دەبوو، بەڵام ئێمە هەرگیز قبووڵى ئەو فشارانە ناکەین."

په‌روین بوڵدان، هاوسەرۆکى هەدەپە پێشتر ڕایگەیاندبوو، "به‌داخستنى هه‌ده‌په‌ هیچ سوودێك به‌ حكومه‌ت ناگه‌ینێت، نه‌ ئه‌وان و نه‌ ده‌نگده‌ران بێكار داده‌نیشن و نه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ داده‌نیشن. پێویسته‌ دادگاى ده‌ستوورى ئه‌م داواكارییه‌ى سه‌رۆكى داواكارى گشتى ڕه‌ت بكاته‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین