رێككه‌وتنێكى لایه‌نه‌ شیعه‌كانى عێراق و ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاشكراى ده‌كات، له‌سه‌ره‌تاى پێكهێنانى حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌ عێراق، لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر مه‌رجى ئه‌مریكا داوه‌، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خۆپیشاندان له‌ دژى ئه‌مریكا نه‌كرێت.

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ چوارى كانوونى دووه‌مى 2023 له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، له‌سه‌ره‌تاى پێكهێنانى حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى، ئه‌مریكا مه‌رجى بۆ لایه‌نه‌ شیعه‌كان ئه‌وه‌ بووه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خۆپیشاندان له‌ دژى ئه‌مریكا نه‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌و مه‌رجه‌ رازى بوون و بۆیه‌ له‌ ساڵیادى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى هیچ مه‌راسمێكى له‌و شێوه‌یه‌ نه‌كراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ده‌ڵێ، "سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى دیمه‌نى ئاپۆره‌ تووڕه‌كانى ده‌وربه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ترساون" جیا له‌مه‌یش سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئاشكراى ده‌كات و ده‌ڵێ، "له‌ كاتى گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكومه‌ت ئه‌مریكى مه‌رجى ئه‌وه‌ بووه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خۆپیشاندان و جوڵانه‌وه‌ى ناڕه‌زایى دژ به‌ واشنتن له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ نه‌چێت، به‌ مه‌زنده‌یه‌كى زۆره‌وه‌ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌كه‌ ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ داوه‌".

له‌ به‌ره‌به‌یانى سێى كانوونى دووه‌مى 2020 له‌ هێرشێكى ئه‌مریكا قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى كوژران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین