مەترسی دەكەوێتە سەر نەوتی عێراق کوردستان- عێراق

نوچەنێت

گۆڤاری مۆدێرن دیپلۆماسی ئەمەریكی راپۆرتێكی شكاری سیاسی و ئابووری بڵاوكردۆتەوە تێیدا هۆشكداری دەداتە دەسەڵاتدارانی عێراق لە گەورەترین كێشە كە رووبەڕووی وەبەرهێنەرانی بیانی و بەتایبەت كۆمپانیا نەوتییەكان دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (یەكی/كانوونی دووەم/2023) ماڵپەڕی (بەغداد تودەی) بڵاویكردەوە بەگوێرەی راپۆرتێكی گۆڤاری مۆدێرن دیپلۆماسی، خۆپیشاندانەكانی ساڵی (2021 ــ 2022) هۆزە عێراقییەكان و خۆپیشاندەران رێگەكانی بەرەو كێڵگە نەوتییەكانیان داخست و داوای دامەزراندنی خەڵكی پارێزگاكانی نزیك لەو كێڵگانەیان دەكرد، ئەوەش بووە وەستانی بەرهەمهێنانی نەوت.

لە بەشێكی تری راپۆرتەكە هاتووە، عێراق رووبەڕووی كێشەیەكی گەورە دەبێتەوە، ئەویش بەردەوامی داروخانی دۆخی ئابوورییە، هەرچەندە كۆمپانیای چالاكی چینی و یابانی و ئەمەریكی لەو وڵاتە كاردەكەن، بەڵام نەبوونی دەرفەتی كار لە كەرتی تایبەت دەبێتەوە سەرهەڵدانی خۆپیشاندانی نوێ لە پارێزگاكانی عێراق."

گۆڤارەكە ئەوەشی روونكردۆتەوە ئەو خۆپیشاندانانە بەهۆی بێكاری و بێهیواییە لە ئەنجامی هەوڵەكانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و دەستەبەرنەكردنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان، ئەوەش وادەكات خۆپیشاندەران كێڵگە نەوتییەكان وەك كارتی فشار بەرانبەر حكومەتی عێراق بەكار بهێنن.

سەبارەت بە كاریگەرییەكانیش راپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات، ئەگەر خۆپیشاندەران بگەنە كێڵگە نەوتییەكان یاخود بتوانن رێگەكانی بەرەو ئەو كێڵگانە دابخەن عێراق دەكەوێتە بەر هەڕەشەی لەدەستدانی یەك ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا لە بازاڕەكانی جیهان، ئەوەش كاریگەری تەنیا لەسەر عێراق نابێت، بەڵكو كاریگەری لەسەر ئەمەریكاش دەبێت، بۆیە بەردەوام چاودێری بایكۆتی نەوتی رووسی دەكات، بۆ ئەوەش پێویستی بە نەوتی عێراقە.

دەربارەی چارەسەرییەكانیش گۆڤارەكە بەپێویستی دەزانێت، دەسەڵاتدارانی عێراق چاو بە ئەگەری هەڵگیرسانی خۆپیشاندانەكان بخشێینەوە و رێگەكانی گەیشتن بە كێڵگە نەوتییەكان بگرن، پێویستە چاو بە پشتگوێخستنی كێشەی بێكاری و لاوازی كەرتی تایبەت بخشێننەوە، هەروەك پێویستیشە دەسەڵاتدارانی عێراق لەگەڵ كۆمپانیا زەبەلاحەكانی كە لە عێراق كاردەكان و دەرفەتی كاری راستەقینە كەرتی تایبەت نادەن، كە دەرفەتی زۆر و گرێبەستی گەورەیان لەبەردەستە  بۆئەوەی ئەو كێشەیەی چارەسەر بكەن.

لە چەند ساڵی رابردوو خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەكانی عێراق بەردەوامە و سەرئەنجام حكومەتی عادل عەبدولمەهدیان ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین