ڕاییکردنى مامەڵەى شۆفێران لە هاتووچۆى هەولێر وەستێندرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ هاووڵاتیان و شۆفێران دەڵێت، لە بەیانییەوە "ڕاییکردنى مامەڵەى هاووڵاتیان" لە فەرمانگەکەیان دەوەستێ.

ئەمڕۆ چوارشەممە (21/کانوونى یەکەم/2022) بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر ئاگادارییەکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "سەرجەم هاوڵاتیان وشوفێران ئاگاداردەکەینەوە، کەوا لەڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (22-12-2022) ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە فەرمانگەی هاتووچۆی هەولێر بەگشت بەش و هۆبەکانیەوە ڕادەگیرێت، تاکو ڕۆژی(2-1-2023)، بەهۆی تەواوبونی ساڵی ژمێریاری."

هاتووچۆى هەولێر دەشڵێت، "داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێزمان دەکەین کە لەو ماوەیە سەردان نەکەن، وە هەر بابەتێکیش لەو ماوەی ڕاگرتنە بەسەربچێت وەکو ساڵیانە و مۆڵەت و ماوەی تۆمارکردن، بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام، وە هیچ کەسێک تووشی سزادان نابێتەوە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین