سوودانى حزبه‌كانى شیعه‌ تووڕه‌ ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ هۆى نزیكبوونه‌وه‌ى له‌ ئه‌مریكا، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، لایه‌نه‌ شیعه‌كانى چوارچێوه‌ى ئاهه‌نگى تووڕه‌ كردووه‌ و بۆیه‌ داواى روونكردنه‌وه‌ له‌ سوودانى ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20 /كانوونى یه‌كه‌م/2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ئاشكراى كردووه‌، سوودانى تووڕه‌یى و نیگه‌رانى بۆ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ دروست كردووه‌، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى دیدار و په‌یوه‌ندى سوودانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مریكا زیادى كردووه‌ و ته‌نانه‌ت بڕیاره‌ شه‌ممه‌ى داهاتوو شاندێكى باڵاى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق سه‌ردانى ئه‌مریكا ده‌كات.

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ لاى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ره‌خنه‌ى راشكاو هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت داواى روونكردنه‌وه‌یش له‌ سوودانى كراوه‌ له‌ زۆرى دیدارى به‌رپرسانى ئه‌مریكا. رۆژنامه‌كه‌ پێشبینى ئه‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ به‌ هۆى ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ ناكۆكییه‌كى توند له‌نێوان شیعه‌كان رووبدات.

چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌ ئێرانه‌وه‌ نزیكن، محه‌مه‌د شیاع سوودانیان بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كاندید كرد و پاڵپشتى سه‌ركه‌وتنیان بۆ پۆسته‌كه‌ كرد. ئێستایش به‌هۆى هه‌ندێك دۆسیه‌یه‌وه‌ باس له‌ بوونى ناكۆكى له‌نێوان چوارچێوه‌كه‌ و سوودانى ده‌كرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین