توركیا داوا دەكات لیبیا و میسر دەست بەگفتوگۆ بكەنەوە تورکیە

نوچەنێت

توركیا هانی میسر و لیبیا دەدات بە زووترین كات بۆ دیارییكردنی سنوورە ئاوییەكانی نێوان بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی دەست بەگفتوگۆ و دانوستاندنەكان بكەنەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (18/كانوونی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە رۆژی (16)ی ئەم مانگە لیبیا راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە میسر مافەكانی لە دیاریكردنی سنوورە ئاوییەكانی پێشێل كردووە، لەبەرانبەردا توركیا هانی هەردوو وڵات دەدات بە زووترین كات دەست بەدیاریكردنی سنوورە ئاوییەكانی نێوانیان بكەن.

هەروەها توركیا داواشی كردووە هەردوو وڵات پەنا ببەنە بەر رێگەچارەی ئاشتیانە بۆ دیاریكردنی سنوورەكانیان ئەوەش لەسەر بنەمای لێتێگەیشتنی دوولایەنە دەبێت، وەك لە ماددەی (33)ی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر بنەمای دادگای نێودەوڵەتی هاتووە.

حكومەتی لیبیا دیاریكردنی سنوورە ئاوییەكانی میسر بە تاكلایەنە بە پێشێلكاركردنی سنوورە ئاویەكانی دەزانێت.

سەبارەت بە سنوورەكانی میسریش لەگەڵ توركیا چەند سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی توركیا رایانگەیاندووە، "ئەو سنوورە ئاویانەی میسر یەكلایەنە دیاریكردووە سنوورەكانی توركیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەند تێكەڵ نەبووە."

رۆژی سێشەممەی رابردوو دەزگا راگەیاندنەكانی میسر بڕیارێكی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی ئەو وڵاتەیان لەسەر دیاریكردنی سنوورە ئاوییەكانی رۆژئاوای میسریان لە دەریای ناوەند بڵاوكردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین