ده‌وڵه‌تى یاسا : واز له‌ كازمى ناهێنین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فازڵ زریجاوى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ڵێ، "كازمى ده‌ستى له‌ كوشتنى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانى هه‌بووه‌، بۆیه‌ له‌ داهاتوودا لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 زریجاوى لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى داوه‌ و ده‌ڵێ، "ده‌زگاى هه‌واڵگرى تۆمه‌تباره‌ و له‌ كوشتنى موهه‌ندیس و سوله‌یمانى تێوه‌گلاوه‌، چونكه‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ زانیارى به‌ لایه‌نى ئه‌مریكى داوه‌، كازمیش سه‌رۆكى ئه‌و ده‌زگایه‌ بووه‌، بۆیه‌ تۆمه‌تبار و تیوه‌گلاوه‌ له‌و دۆسیه‌یه‌دا".

زریجاوى پێیوایه‌ كازمى كاتێك بووه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مه‌ پاداشتى ئه‌مریكا بوو بۆ كازمى. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وان له‌ داهاتوودا لێپرسنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كازمى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ و چاوپۆشى لێناكه‌ن.

قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى له‌ سێى كانوونى دووه‌مى 2020 له‌ هێرشێكى ئه‌مریكا له‌ فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كوژران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین