لە دیاربەکر تەقینەوەیەک روویداوە و چەندین پۆلیس بریندار بوون تورکیە

نوچەنێت:

لە دیاربەکرى باکوورى کوردستان، بە هۆى تەقینەوەى ئۆتۆمبێلێک، نۆ کەس بریندار بوون و زیانێکى زۆریش بە شوێنى تەقینەوەکەگەیشت. پارێزگاى ئەو شارە تەقینەوەکەى بە تیرۆریستى ناوبرد.

بەیانى ئەمڕۆ هەینى (16/کانوونى یەکەم/2022) لە کاتى تێپەڕبوونى ئۆتۆمبێلێکى پۆلیس لە پارێزگاى دیاربەکرى باکوورى کورستان، ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو تەقیەوە، بە هۆیەوە هەشت پۆلیس و کەسێکى مەندەنى بریندار بوون.

عەلی ئیحسان سو، پارێزگاری  دیاربەکر سەبارەت رووداوەکە زانیارى نوێ دەخاتەڕوو و دەڵێت، تەقینەوەکە تیرۆریستى بووە، تاوەکو ئێستاش دوو کەس بە تۆمەتى ئەنجامدانى تەقینەوەکە دەستگیرکراون.

بەپێى زانیارییەکان سەرجەم بریندارەکان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە جگە لە دوانیان نەبێت، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکانى ئەو وڵاتە خەریکى لێکۆڵێنەوەن لە بارەى تەقینەوەى ئۆتۆمبێلەکە. 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین