ئێران لە لیژنەی كاروباری ئافرەت لە نەتەوە یەكگرتووەكان دوورخرایەوە ئێران

نوچەنێت

لەسەر داوای ئەمەریكا ئێران لە لیژنەی كاروباری ئافرەتانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان دوورخرایەوە، جیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكاش بڕیارەكە بە مێژوویی ناودەبات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (14/كانوونی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە ئەنجوومەنی كۆمەڵایەتی و ئابووری سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان دەنگی لەسەر ئەو پڕۆژە بڕیارەدا كە ئەمەریكا بۆ دوورخستنەوەی ئێران لەو ئەنجوومەنە پێشكەشكی كردبوو. 

لە كۆی (54) ئەندامی ئەو ئەنجوومەنەكە (29) ئەندام دەنگیان بە بەڵێ دا، هەشت ئەندام دژبوون (16) ئەندام دەنگیان دەنگيان نەدا.

لیندا تۆماس گرینفلید، باڵیۆزی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان پێش دەنگدان رایگەیاند، "دوورخستنەوەی ئێران ئەو كارە دروستەیە كە پێویستە ئەنجام بدرێت، چونكە ئەندامێتی تاران لەو رێكخراوە پەڵەیەكی ناشیرنە و گومان دەخاتە سەر راستگۆیی ئەو لیژنەیە."

لەبەرانبەردا ئەمیر سەعید ئیرافانی، باڵیۆزی ئێران لەو رێكخراوە نێودەوڵەتی رایگەیاند، "ئەو هەنگاوەی ئەمەریكا هەنگاوێكی نایاساییە."

لەدوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی، كچە كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان لە نەخۆشخانەیەكی ئێران لەسەر ئاستی ناوەخۆ خۆپیشاندانەكان زۆربەی شارەكانی ئەو وڵاتەی گرتەوە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش فشارەكان بۆ سەر تاران زیادی كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین