سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ زیندانی دەكرێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (14/كانوونی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاویكردەوە دادگای تاوانەكانی توركیا لە ئیستەنبۆڵ بەتۆمەتی گوماندروستكردن لەسەر لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی (2019)ى سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵی سزادا.
بەرلە دەستپێكردنی دانیشتنی دووەم، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ داوای لە لایەنگرانی كرد لە گۆڕەپانی بەرانبەر باڵەخانەی شارەوانی ئیستەنبۆڵ كۆبوونەوە، لەدوای ئەو داوایە خەڵكێكی زۆر بەدەم داواكەی هاتن، میراڵ ئەكشنار، سەرۆكی پارتی چاكە گرتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە بۆ بەدەمەوە هاتنی ئیمامئۆغلۆ رووى لە ئیستەنبۆڵ كرد.
لەسەر لاپەڕەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هاشتاگی ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ بڵاوكرایەوە، خەڵكی زۆر لەم رێگەیەوە هاوسۆزی بۆ سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ راگەیاندووە، جگە لەو هاشتاگەش (هاشتاگی ئیستەنبۆڵ دادگایی كرا و بەرەو سەڕاج هانە) هاوسۆزی خۆیان بۆ سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ دەربڕیووە.
پێشتر كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری لەسەر دادگاییكردنی ئیمامئۆغلۆ رایگەیاند، "ئەو شوێنانەی كە دیموكراسی و مافی مرۆڤی تێدا نییە، دادگا بەو جۆرەی بیەوێت حكوم دەدات، نەك بەگوێرەی ویژدانیان، ئێستا ئیمامئۆغلۆ بۆتە ئاڵنگەرییەكی گەورە لەبەردەمیان، دەيانەوێت سەرجەم دەسەڵاتەكانى لێوربگرنەوە."
لە یەكەم هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا بەهۆی تانەدانی ئاكپارتی هەڵبژاردنەكان دووبارە كرایەوە، دواتر ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ لەلێدوانێكدا كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی توركياى بەگێل ناوبرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment