ئيسرائيل كاروانێكی چەكی ئێران بۆردوومان دەكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (14/كانوونى دووەم/2022) ماڵپەڕى (ئيسرائيل ئۆف تايمز) بڵاويكردەوە فەرماندەى هێزەكانى ئيسرائيل رايگەياند، "لە سەرەتاى مانگى رابردوو فڕۆكەكانى وڵاتەكەمان توانيان خۆيان لە مووشەكانی بەرگری بپارێزن و كاروانێكى ئێران لە نزيك سنوورى سووريا ــ عێراق بۆردوومان بكەن، كە لە (25) ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر پێكهاتبوو."
سەبارەت بە چۆنييەتى دەستنيشانكردنى ئەو كاروانە، كۆچاڤى ئاماژەى بەوە كردووە، "هەواڵگرى ئيسرائيل توانيەتى شوێنی كاروانەكان ديارى بكات و كە چەكى لە ئێرانەوە بەرەو لوبنان دەگواستەوە، ئەوەش رێگەى خۆشكرد بۆ ئەوەى فڕۆكەوانەكان زۆر بەوردى ئامانجەكانيان بپێكن."
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەو فەرماندەيەى ئيسرائيل گوتى، "چەند هەفتەيەكى پێشتر ئاگادارى ئەو كاروانە نەبووين، ئێمە ئاگاداری ئەوە نەبووین كە ئەو كاراوانە لە عێراقەوە رووى لە سووريا كردووە و چى هەڵگرتووە، ئاگادارى ئەوەش نەبووین لەنێوان ئەم (25) بارهەڵگرە، بارهەڵگرى ژمارە هەشت چەكى باركرد بوو، پێويستبوو دوو فڕۆكە بۆ ئەو شوێنە رەوانەبكەين و ئامانجەكان بپێكن بەبێ ئەوەى كەسى بێتاوان بەربكەوێت و بە سەلامەتى بگەڕێنەوە شوێنى خۆيان."
سەبارەت بە زيانەكانيش بەگوێرەى راپۆرتەكان لەو بۆردوومانە (10) كەس كوژراون ژمارەيەكيان ئێرانين. دواتر حزبوڵاى لوبنانى بڵاويكردەوە ئەو كاروانەى رووبەڕووى هێرش بوونەوە هيچ پەيوەندييەكانيان بە ئێمەوە نييە.
لەدواى هەڵگيرسانى جەنگى سووريا سوپاى ئيسرائيل بەبەردەوامى گرووپە ئێرانييەكان لەم وڵاتە بۆردوومان دەكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment