وه‌زیرى پێشووى به‌رگرى فه‌ڕه‌نسا: ئه‌مریكا بۆ رووخانى رژێمى سه‌دام به‌ڵگه‌ى ساخته‌ى به‌كارهێنا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میشال ئه‌لیۆ مارى وه‌زیرى پێشووترى به‌رگرى فه‌ڕه‌نسا له‌ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "ئه‌لعه‌ره‌بیه‌" ده‌ڵێ، "ئه‌مریكییه‌كان بۆ رووخانى رژێمى سه‌دام به‌ڵگه‌ی ساخته‌یان به‌كارهێنا و ئێمه‌ چه‌ند جارێك له‌ راستییه‌كان ئاگادارمان كردنه‌وه‌".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/كانوونى یه‌كه‌م/2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌  پوخته‌یه‌كى كورتى له‌ دیمانه‌یه‌كى سیاسى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كه‌ و له‌ به‌رنامه‌ى "یاده‌وه‌رى سیاسى" له‌گه‌ڵ میشال ئه‌لیو مارى ئه‌نجامدراوه‌. مارى ئه‌و كاته‌ى كه‌ له‌ عێراق درا وه‌زیرى به‌رگرى فه‌ڕه‌نسا بوو له‌و دیمانه‌یه‌دا باس له‌ خراپى لێدانى رژێمى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ چه‌ندان به‌رپرسى ئه‌مریكى له‌ لێكه‌وته‌كانى ئه‌و داگیركارییه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌.

میشال مارى باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ ساڵى 2002 كه‌ له‌نێوان وه‌زیرانى به‌رگرى وڵاتانى ئه‌وروپا و دۆناڵد رامسفیلد كه‌ ئه‌و كات وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا بوو به‌ڕێوه‌چوو. رامسفیلد له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ندێك وێنه‌ى نیشانداوه‌ گوایه‌ سه‌كۆى مووشه‌كیین سه‌دام حوسێن سه‌رۆكى ئه‌و كاتى عێراق دایناوه‌. وه‌زیره‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ ده‌ڵێ، “دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌و وێنانه‌ وێنه‌ى سایلۆى گه‌نمن”.

میشال مارى ئاشكراى ده‌كات، چه‌ندان جار هۆشدارى به‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ كۆڵن پاول وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و دواتریش به‌ كۆندلیزا رایس داوه‌، كه‌ هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر عێراق، ئه‌وان دواتر دانیان به‌ هه‌ڵه‌ى كاره‌كه‌ى خۆیان ناوه‌. 

وه‌زیرى پێشووترى به‌رگرى فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵى، "به‌ رایسم گوت ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ن هه‌ڵه‌یه‌، عێراق وڵاتێكى فره‌ پێكهاته‌یه‌، راسته‌ شوێنه‌كه‌ى گرنگه‌، به‌ڵام هه‌ڵوێستى جۆراوجۆر هه‌یه‌ و ئێمه‌ سه‌ركێشى به‌ دروستكردنى ناوچه‌یه‌كى ناسه‌قامگیر ده‌كه‌ین، دواتر رایسم بینیوه‌، پێى گوتم له‌ شیكردنه‌وه‌كه‌ت بۆ بارودۆخه‌كه‌ت هه‌ڵه‌ نه‌بوو، رایس ئه‌مه‌ى دواى شه‌ڕه‌كه‌ گوت، به‌ڵام دانپێنانێكى گرنگ بوو".

له‌ مانگى ئادارى ساڵى 2003 ئه‌مریكا بڕیارى داگیركردنى عێراقى دا و له‌ نۆى نیسانى هه‌مان ساڵ رژێمى سه‌دام حوسێن رووخا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین