ئیكۆنۆمیست: عێراق له‌ ساڵى داهاتوو گه‌وره‌ترین گه‌شه‌ى ئابوورى به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینى کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

یه‌كه‌ى هه‌واڵگرى ئابوورى سه‌ربه‌ گرووپى ئیكۆنۆمیستى به‌ریتانى له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، عێراق له‌ ساڵى 2023 گه‌وره‌ترین گه‌شه‌ى ئابوورى به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینى و هه‌ڵاوسان تێیدا ده‌گاته‌ 4.8%.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 یه‌كه‌ى هه‌واڵگرى ئابوورى كه‌ به‌ كورتكراوه‌ى EIU ده‌ناسرێت و سه‌ربه‌ گرووپى ئیكۆنۆمیستى به‌ریتانییه‌، له‌ راپۆرتێكدا پێشبینى بۆ گه‌شه‌ى ئابوورى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات و پێیوایه‌ وڵاتانى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو و عێراق له‌ ساڵى داهاتوو 2023 گه‌وره‌ترین گه‌شه‌ى ئابوورى به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن و له‌و ناسه‌قامگیرییه‌ سودمه‌ند ده‌بن كه‌ له‌ بازاڕى وزه‌ هه‌یه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌: عێراق، توركیا، ئیمارات، قه‌ته‌ڕ گه‌شه‌ى ئابوورى به‌ رێژه‌ى 4%ده‌بینن، به‌مه‌یش له‌ سه‌رووى سعوودیه‌ و وڵاتانى تر ده‌بن، به‌ڵام یه‌مه‌ن گه‌شه‌ى ئابوورى سفر ده‌بێت، ئێران 2% ده‌بێت و میسڕیش 2.8% ده‌بێت.

تێكڕاى هه‌ڵاوسان له‌ عێراق 4.8% ده‌بێت، به‌ڵام له‌ لبنان 167% ده‌بێت، سووریا 63% ده‌بێت و یه‌مه‌ن 39% ده‌بێت توركیایش هه‌ڵاوسان به‌ رێژه‌ى 34% ده‌بێت، كه‌مترین هه‌ڵاوسانیش له‌ سعوودیه‌ ده‌بێت به‌ رێژه‌ى 2.8% .

گرووپى ئیكۆنۆمیستى به‌ریتانى تایبه‌ته‌ به‌ خزمه‌تگوزارى پێشبینى و راوێژكارى و شیكارى  له‌ ساڵى 1946 دامه‌زراوه‌ و پێشبینیه‌كانى به‌شێوه‌ى راپۆرت بڵاوده‌كاته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین