ئه‌فسه‌رێكى پۆلیسى نه‌وت و گاز له هه‌ولێر ده‌كوژرێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى كانوونى یه‌كه‌مى 2022 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌فسه‌رێكى پۆلیسى نه‌وت و گاز به پله‌ى موقه‌ده‌م و به ناوى ئه‌سعه‌د ره‌ئووف له قه‌زاى بنه‌سڵاوه‌ى نزیك هه‌ولێر كوژراوه.
پۆلیسى هه‌ولێر باس له‌وه ده‌كات ته‌رمه‌كه ئێستا ره‌وانه‌ى پزیسكى دادى كراوه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كرێت:
روونكردنه‌وه‌ى پۆلیسى هه‌ولێر:
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی (٩-١٢-٢٠٢٢) هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بە بوونی حاڵەتێکی تەقەکردن لە قەزای بنەسڵاوە، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی مەبەست و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە ئەفسەرێکی پۆلیسی نەوت و گاز بە پلەی مقەدەم بەناوی (اسعد رەئوف حەمەد) تەمەن (٤٨ ساڵ) دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
لە ئێستادا تەرمەکە گەیەندراوەتە پزیشکی دادی و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران تاوەکو ڕادەستی دادگایان بکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment