ئێران به‌ خێزانه‌كه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ سه‌در كردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕێكى ئه‌مریكى ده‌ڵێ، ئێران به‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌ خێزانه‌كه‌ى گوشارى خستووه‌ته‌ سه‌ر موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بۆئه‌وه‌ى له‌ به‌ده‌ستهێنانى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران پاشگه‌زبێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ چوارى كانوونى یه‌كه‌م/ 2022 ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ناوه‌ڕۆكى راپۆرتێكى ئه‌مریكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ باس له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ ده‌كات ئێران بۆ پاشگه‌زكردنه‌وه‌ى سه‌در به‌كارى هێناون.

له‌ ماڵپه‌ڕى ڤۆیس ئۆف ئه‌مریكا هاتووه‌، "تاران فشارى خستووه‌ته‌ سه‌ر سه‌در بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران كاندید نه‌كات، بۆ ئه‌مه‌یش ئێران شوێنى مانه‌وه‌ى خێزانى سه‌درى وه‌ك كارتى فشار به‌كارهێناوه‌".

له‌ به‌شێكى تر راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، "هه‌ڕه‌شه‌ى ئێران بۆ سه‌در گه‌یشته‌ ئاستى خێزانه‌كه‌ى، ئێران هه‌وڵى داوه‌ جووڵه‌كانى سه‌در بۆئه‌وه‌ى پارێزگارى هەژموونی خۆی لە عێراق". له‌كۆتایى مانگى هه‌شتى ئه‌مساڵ موقتدا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در دووركه‌وتنه‌وه‌ى خۆى له‌ سیاسه‌ت راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده‌ ره‌وته‌كه‌ى براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین