عێراق داهاتى نه‌وتى مانگى رابردووى ئاشكراى ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق راگه‌یاند مانگى رابردوو "تشرینى دووه‌م" نزیكه‌ى 100 ملیۆن به‌رمیلى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌، به‌ داهاتى زیاتر له‌ هه‌شت ملیار دۆلار.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كى كانوونى یه‌كه‌م 2022 وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق داهاتى مانگى تشرینى دووه‌مى بڵاوكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێك كه‌ له‌ لایه‌ن ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌،  وه‌زاره‌ت ده‌ڵێ له‌ مانگى رابردوو 99 ملیۆن و 867 هه‌زار و 946 به‌رمیل ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌.

داهاته‌كه‌یشى هه‌شت ملیار و 231 ملیۆن دۆلار بووه‌. تێكڕاى نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 82 دۆلار و 41 سه‌نت بووه‌. بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو له‌ كێڵگه‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق 97 ملیۆن و 204 هه‌زار و 696 به‌رمیل بووه‌، بڕى هه‌نارده‌كراوى نه‌وتى كه‌ركووكیش دوو ملیۆن و 363 هه‌زار و 20 به‌رمیل بووه‌. 

تێكڕاى هه‌نارده‌ى رۆژانه‌ سێ ملبۆن و 329 هه‌زار به‌رمیل بووه‌. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین