سعوديه‌ به‌ بڕى پێنج ملياردۆلار له ‌بانكى ناوه‌ندى توركيا وه‌به‌رهێنان ده‌كات تورکیە

نوچەنێت

له‌پاش ئه‌وه‌ى چه‌ند رۆژی رابردوو حكومەتی سعوديه‌ بڵاویكردە، "ماندەوێت به‌برى پێنج مليار دۆلار له ‌بانكى ناوه‌ندى توركيا وه‌به‌رهێنان بكەین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زيرى بازرگانى سعوديه‌ گه‌يشته‌ ئه‌سته‌مبۆڵ."

رۆژی یەكشه‌ممه‌ (27/تشرينى دووه‌م/2022) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، نوره‌دين نه‌باتى، وه‌زيرى گه‌نجينه‌ى و دارايى له‌گه‌ڵ ماجيد بن عه‌بدوڵا ئه‌لقه‌سبى، وه‌زيرى بازرگانى سعوديه‌، كۆبووه‌وه‌.

نوره‌دين نه‌باتى، سەبارەت بەو كۆبوونەوە رايگه‌ياند، "ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ ماجيد بن عه‌بدوڵڵا ئه‌لقه‌سبى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى زۆر گرينگمان ئه‌نجامدا. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ئابوورى و بازرگانى و دارايى و هاوكارى هه‌ردوو وڵاتمان كرد. له‌گه‌ڵ وه‌زيرى بازرگانى گه‌يشتينه‌ رێكه‌وتن تاوه‌كو بتوانين كاره‌ هاوبه‌شه‌كانمان و هاوكارييه‌كانمان زياتر په‌ره‌ى پێبده‌ين و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ى ببه‌ين." 

وه‌زيرى دارايى سعوديه‌ له‌ هەفتەی رابردوو رايگه‌ياند، "كۆبوونه‌وه‌كان گه‌يشتونه‌ته‌ كۆتايى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين به‌برى پێنج مليار دۆلار له ‌بانكى ناوه‌ندى توركيا وه‌به‌رهێنان بكه‌ين." 

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، له‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ رايگه‌ياندبوو، "يه‌ده‌گى دراوى بيانى بانكى ناوه‌ندى گه‌يشتۆته‌ (123مليار دۆلار)، هه‌تا وه‌كو كۆتايى ئه‌م مانگه‌ ئەگەر هەیە يه‌ده‌گه‌كانمان بگاته‌ 130 مليار دۆلار." 

له‌ مانگى ئاياردا ڕێكه‌وتنى كۆمپانياكانى بانكى ناوه‌ندى توركيا هه‌مواركرايه‌وه‌، لێره‌دا ناتوانرێت ده‌ست به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانى بانكه‌ ناوه‌ندييه‌ بيانييه‌كان له‌گه‌ڵ بانكى توركيا بگيرێت. ناتوانرێت بريارى قه‌ده‌غه‌كردنى كاتى و هاوپێچى خۆپارێزى به‌سه‌ريان دابنرێت و ئه‌مه‌ش به‌فه‌رمى كه‌وتبووه‌ بوارى جێبه‌جێكردن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین