پێكهاته‌یه‌كى گرنگى ئێران پاڵپشتى له‌ كورد ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دوێنێ سوننه‌كانى ئێران له‌ ناوچه‌ى سیستان و به‌لوچستان ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد و پاڵپشتى خۆیان بۆ راپه‌ڕینه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان راگه‌یاند.

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26/ تشرینى دووه‌م/2022 له‌ راپۆرتێكدا باسى له‌ دوایین زانیارى كردووه‌ له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانى ئێران ده‌كات و ده‌ڵێ، تا ئێستا 445 كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێرانه‌وه‌ كوژراون و 63 كه‌سیان منداڵن و هه‌روه‌ها 18 هه‌زار و 170 كه‌س له‌سه‌رانسه‌رى ئێران ده‌ستگیركراون.

له‌ به‌شێكى ترى راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات خه‌ڵكى سیستان و به‌لوچستان پاڵپشتى خۆیان بۆ خۆپیشاندانه‌كانى كوردستان راگه‌یاندووه‌ و له‌ژێر دروشمى "له‌ زاهیدان تا كوردستان، گیانمان فیداى ئێران". خۆپیشاندانیش له‌ ناوچه‌كان خاش و سه‌راوان و ئیرانشه‌هر، زاهیدان به‌ڕێوه‌چووه‌.

هه‌ر رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌ ناوبانگترین پیاوى ئاینى له‌ زاهیدان به‌ناوى عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیل له‌ تۆمارێكى ڤیدیۆیى داواى له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران كردووه‌ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ خراپه‌ رابگرن، كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ گیراوه‌كان به‌ تایبه‌ت ژنان ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پیاوانى ترى ئاینى ره‌تیانكردووه‌ته‌وه‌، خۆپیشانده‌ران به‌ ده‌ستى ئه‌مریكا و ئیسرائیل تۆمه‌تبار بكه‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین