داوا ده‌كرێت ئه‌مریكا به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر كوردستان بداته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دوو په‌رله‌مانتارى كۆمارى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا داوا له‌ وه‌زیرى به‌رگرى و ده‌ره‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، وه‌ڵامى ئه‌و هێرشانه‌ بدرێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23/ تشرینى دووه‌م/2022 بڵاویكردووته‌وه‌ جاى ریشنتاله‌ر و مایك والتز ئه‌ندامانى كۆمارى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا نامه‌یه‌كیان بۆ ئه‌نتۆنى بلینكن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و لوید ئۆستن وه‌زیرى به‌رگرى كردووه‌، ئیداره‌ى بایدن وه‌ڵامى ئه‌و هێرشانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ ئێران ده‌یكاته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.

له‌ نامه‌كه‌دا دوو ئه‌ندامه‌ كۆمارییه‌كه‌ نیگه‌رانى خۆیان له‌ هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌یان ده‌ربڕیوه‌ و ده‌ڵێن، "مایه‌ى نیگه‌رانیه‌ ئه‌و هێرشانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ه‌رپه‌رچى توندیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌" ده‌شڵێن، "ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆى به‌رده‌وامبوونى هه‌ڵمه‌ته‌ تیرۆرسییه‌كانى سوپاى پاسداران له‌ ته‌واوى ناوچه‌كه‌"

دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ به‌رژوه‌ندى ئه‌مریكایش له‌ ناوچه‌كه‌ پێویسته‌ وه‌ڵامى ئێران بدرێته‌وه‌ و ده‌ڵێن، "وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه‌ له‌ داهاتوودا، به‌رژوه‌ندییه‌ هه‌رێمایه‌تیه‌كانمان ده‌پارێزێ". له‌ ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا چه‌ندان جار ئێران به‌ پاساوى جیاجیا هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، له‌ لایه‌ن وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و جیهانیش سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ كراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین