عێراق له‌سه‌ر ئاستى جیهان زۆرترین مووچه‌خۆرى كه‌رتى گشتى هه‌یه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى عێراقى ئاینده‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، عێراق به‌ پله‌ى یه‌كه‌م دێ له‌ ژماره‌ى مووچه‌خۆرانى كه‌رتى گشتى كه‌ رێژه‌ى 37% كاركه‌رانى وڵات پێكده‌هێنێ و ژماره‌یان نزیكه‌ى چوار ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23/تشرینى دووه‌م/2022 پوخته‌ى راپۆرتێكى دامه‌زراوه‌ى "عراق المستقبل"ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتوووه‌ ژماره‌ى كاركه‌ران له‌ كه‌رتى گشتى نزیكه‌ى 37% كاركه‌رانى وڵات پێكده‌هێنێ.

له‌ راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ى ئامارێكى ورد نییه‌، به‌ڵام مه‌زنده‌ ده‌كرێت ژماره‌ى مووچه‌خۆران به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بگاته‌ چوار ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س.

به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ سعوودیه‌ به‌ پله‌ى دووه‌م دێت مووچه‌خۆرانى كه‌رتى گشتى 35.3% كاره‌كه‌رانى ئه‌و وڵاته‌ پێكده‌هێنن، وڵاتى چینیش به‌ پله‌ى سێیه‌م دێت كه‌ رێژه‌كه‌ى 28% كاره‌كه‌رانه‌.

شاره‌زایانى ئابوورى له‌ ساڵانى رابردوو چه‌ندان جار دووپاتیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر فه‌رمانبه‌ر فشارێكى زۆرى ئابوورى خستووه‌ته‌ ئه‌ستۆى حكومه‌تى عێراق.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین