سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى: ده‌بێت حه‌شد له كارى سیاسى دووربخرێته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20/ تشرینى دووه‌م/2022 فالح فه‌یاز له كۆنگره‌یه‌كدا كه دامه‌زراوه‌ى “شاهد” رێكیخستبوو، باسى له رۆڵى سیاسى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى كرد و گوتى، "حه‌شد شیاوى ئه‌وه نییه له كارى سیاسى به‌شدار بێت، به‌ڵام ده‌بێت هۆشیارییه‌كى سیاسى هه‌بێت بۆ واقیع و مه‌ترسییه‌كان".
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ره‌تیده‌كاته‌وه، میلیشیاكانى حه‌شد ته‌نیا هێزى شیعه بن و ده‌ڵێ، "داكۆكى له سوننه‌یش كردووه".
له‌دواى هێرشه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كى فراوانى عێراق، حه‌شدى شه‌عبى به فه‌توایه‌كى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه دامه‌زرا، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش. هه‌ر چه‌نده عێراق چوار ساڵه سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر داعش راگه‌یاندووه، كه‌چى تا ئێستا ئه‌و هێزه ماوه‌ته‌وه و به چه‌ندان پێشێلكاریى و تاوان تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment