بینامین ناتەنیاهۆ پەیوەندی بە سەرۆكی توركیا دەكات تورکیە

نوچەنێت

بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆكی پارتی لیكۆد و كاندی راسپێردراوی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە مەبەستی سەرەخۆشی پەیوەندی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان كردووە، سەرخۆشی قوربانیانی تەقینەوەكەی شەقامی تەقسیمی لێكردووە.

ئه‌مرۆ پێنجشەممە (17/تشرينى دووه‌م/2022) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌ بینیامین ناتانياهۆ  به‌مه‌به‌ستى سه‌ره‌خۆشى به‌هۆى هێرشه‌كه‌ى چه‌ند رۆژى ڕابردووى ئيسته‌نبۆڵ بە تەلەفۆن سەرەخۆشی لە ئەردۆغان كردووە.

لە بەشێكی تری ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە، ناتەنیاهۆ  ئاماژەی بە گرنگی هه‌وڵه‌كانى توركيا بۆ وەك نێوه‌نگير له‌نێوان ئۆكراينا و رووسيا كردووە.لە بەرانبەردا ئه‌ردۆغان، سوپاسى په‌يوه‌ندييه‌كه‌ى ناتانياهۆى كرد  و هاوخه‌مى خۆی بۆ رووداوی دوو رۆژی رابردوو لە رۆژئاوای ئیسرائیل دەربڕی.

لە بەشێكی تری ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە ئەردۆغان هیوای خواست هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائبل سوودى بۆ وڵاتەكەیان و ناوچه‌كه‌ هه‌بێت. 

سەبارەت بە پەیوەندی هەردوو وڵات سەرۆكی توركیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە  ئيراده‌ى به‌هێزى هه‌ردوو وڵات پەیوەندییەكانی نێوان چوونه‌ته‌ قۆناغێكى نوێ، به‌هيواى ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان و كاره‌ هاوبه‌شه‌كانيان به‌رده‌وام بن و رێز لە هه‌ستارييه‌كانى هه‌ر دوولا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و به‌هێزكردنيان بیگرێت.

لەدوای ناكۆكییەكانی ساڵی (2009) ئەوە یەكەم پەیوەندیی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و بنیامین ناتەنیاهۆیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین