كۆمپانیاى چینى و رووسى به‌ دواى نه‌وتى عێراق ده‌گه‌ڕێن کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى ئۆیل پڕایسى ئه‌مریكى له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، دوو كۆمپانیا یه‌كیان رووسى و ئه‌ویتریان چینى له‌گه‌ڵ عێراق رێككه‌وتنیان كردووه‌، بۆئه‌وه‌ى ئه‌ركى گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت و گاز له‌ ئه‌ستۆ بگرن.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 16/تشرینى دووه‌م/2022 ماڵپه‌ڕى ئۆیل پڕایسى ئه‌مریكى له‌ راپۆرتێكدا باسى له‌ ورده‌كارى رێككه‌وتنێك كردووه‌ كه‌ به‌ دوو كۆمپانیاى چینى و رووسى دراون. ئه‌وانیش كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى چینى CNOOC و لوك ئۆیله‌.

ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌ له‌ كێڵگه‌ى رومیله‌ و ئه‌ریدۆ ده‌گه‌ڕێن له‌ باشوورى عێراق، له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌ كۆمپانیا چینییه‌كه‌ ده‌ستى به‌ پشكنینێك كردووه‌، كه‌ 20 ساڵ ده‌بێت به‌مشێوه‌یه‌ عێراق به‌ دواى نه‌وت نه‌گه‌ڕاوه‌ و ئه‌مجاره‌یش ئامانجى سه‌ره‌كى دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت و گازه‌ له‌ ناوچه‌كانى باكوورى كه‌نداوى عه‌ره‌بى.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین